‌گه‌نجێك مرد و زیندوو بویه‌وه‌

وێستگە ستایل-

خوێندكارێكی زانكۆ له‌ به‌ریتانیا بۆماوه‌ی‌ 25 خوله‌ك به‌ته‌واوه‌تی گیانی له‌ده‌ستدا، ئه‌وه‌نده‌ی‌ نه‌ماوه‌ مردنی به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی ئاشكرا بكرێت به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ زیندوو بۆته‌وه‌، پسپۆڕان تێبینی ئه‌وه‌یان كردوه‌ حاڵه‌تێكی ته‌ندروستی نامۆی توشبووه‌.

به‌گوێره‌ی‌ ڕاپۆرتێك گۆڤاری "ده‌یلی مه‌یل" ی به‌ریتانی بڵاویكردۆته‌وه‌ تیایدا ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ كراوه‌"چارلی ڤینسینت" به‌هۆی تیشكی خۆره‌وه‌ توشی سوتان بووه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ڕه‌وانه‌ی‌ نه‌خۆشخانه‌ كراوه‌ هه‌تا چاره‌سه‌ر وه‌ربگرێت، به‌ڵام بۆ ماوه‌ی‌ 25 خوله‌ك گیانی له‌ده‌ستداوه‌ له‌و كاته‌دا پزیشكه‌كان زانیویانه‌ توشی نه‌خۆشییه‌كی ده‌گمه‌ن بووه‌ له‌ دڵیدا.

تشارلي فينيست

سوتانی چارلی هۆكار بووه‌ بۆ گواستنه‌وه‌ی‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ و پزیشكه‌كان زانیویانه‌ كه‌ توشی هه‌وكردنی مه‌ترسیداری سییه‌كان بووه‌ به‌و هۆیه‌وه‌ ناچار بووه‌ نه‌شته‌رگه‌ری لابردنی ئه‌و به‌شه‌ی‌ سییه‌كانی ببێت كه‌ زیانی پێگه‌یشتوه‌، له‌ماوه‌ی‌ نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه‌ی‌ بۆ 25 خوله‌ك دڵی وه‌ستاوه‌ و توشی ئاوسانی دڵ بووه‌ پاش ئه‌وه‌ دڵی كه‌وتۆته‌وه‌ كاركردن.

تشارلي فينيست

ئاوسانی دڵ یه‌كێكه‌ له‌و گرفته‌ ته‌ندروستیانه‌ی‌ كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر 18 ملیۆن هاوڵاتی ئه‌مه‌ریكی و سه‌دان هه‌زار هاوڵاتی به‌ریتانی، له‌م حاڵه‌ته‌دا دڵ سست ده‌بێت و خوێنی وه‌ك پێویست بۆناچێت، له‌م دۆخه‌دا كه‌سی نه‌خۆش مه‌ترسی توشبوونی به‌ جه‌ڵده‌ی‌ مێشك و دڵ زۆر ده‌بێت.


PM:10:16:05/08/2024


ئه‌م بابه‌ته 2808 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌