باوترین هۆكاره‌كانی قه‌بزی درێژخایه‌ن
وێستگە ستایل-
قەبزی حاڵەتی کارنەکردنی ڕیخۆڵه‌یه به‌شێوه‌یه‌كی ئاسای به‌جۆرێك کەمتر لە سێ جار لە هەفتەیەکدا بتوانێت بچێته ته‌والێت، لەم حاڵەتەدا پیسایی ڕەقە و جوڵه‌ی ڕیخۆڵەکان کەم و نائاساییە، دكتۆر جوتیار پزیشکی پسپۆری ورد لەنەخۆشیەکانی ھەرس و جگەر و ناوبینی له‌م بابه‌ته‌دا باوترین هۆكاره‌كانی قه‌بزی درێژخایه‌نی خستۆته ڕوو.
هۆکاری قەبزی زۆرن، زۆرینەی ئەو نەخۆشانەی کە قەبزی درێژخایەنیان هەیە، نەخۆشییەکیان نییە کە ببێتە هۆی قەبزییەکە.
هۆکارە باوەکان بریتین لە:
1-نەخواردنی بڕێکی پێویست ڕیشاڵ، وەک میوە و سەوزە و دانەوێڵە.
2-نەخواردنەوەی شلە و ئاوی پێویست.
3-ناچالاکبوون و وەرزشنەکردن.
4-گۆڕانکاری لە خۆراک یان ڕۆتینی ڕۆژانە.
5-کاریگەری لاوەکی دەرمانەکان.
6-سترێس، دڵەڕاوکێ یان خەمۆکی.
PM:07:26:04/08/2024
ئه‌م بابه‌ته 1232
جار خوێنراوه‌ته‌وه