‌بۆیه‌كه‌مجار جۆرێك ماسی قرش به‌بێ پیتاندن وه‌چه‌یه‌كی نوێی دروستكردوه‌

وێستگە ستایل-

گۆڤارێكی زانستی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ ئاشكرای كردوه‌ توێژه‌ره‌وه‌ ئیتاڵیه‌كان یه‌كه‌م حاڵه‌تی زیادبونیان تۆمار كردوه‌ به‌بێ پیتاندن له‌ جۆرێك ماسی قرش كه‌ مه‌ترسی له‌ناوچوونی له‌سه‌ره‌.

به‌گوێره‌ی‌ ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌ك كه‌ گۆڤاری"ساینتیفیك ڕیپۆرتس" بڵاویكردۆته‌وه‌ یه‌كه‌م دیارده‌ی‌ زیادبوونی ماسی جۆری" Mustelus mustelus" تۆماركراوه‌ كه‌ جۆرێكه‌ مه‌ترسی له‌ناوچوونی له‌سه‌ره‌ به‌هۆی ڕاوكردنی نایاسایی ئه‌م ماسییه‌ ئه‌مجاره‌ به‌بێ پێویستی تۆو به‌ پیتاندن هێلكه‌كان پیتاون.

دوو ماسی قرشی پێگه‌یشتوو ته‌مه‌ن 18 ساڵ له‌ ساڵی 2010 ه‌وه‌  له‌ حه‌وزی ماسی"كالا گونونی" له‌ سه‌ردینیا ده‌ژین، به‌م جۆره‌ زیادیان كردوه‌.

نوسه‌ری سه‌ره‌كی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ باسی له‌وه‌ كردوه‌ ئاساییه‌ ساڵانه‌ زیادبوونی له‌م جۆره‌ له‌ناو ماسیه‌ قرشه‌كاندا ڕوبدات، زۆرجار له‌ ئه‌نجانی درێژخایه‌نی هه‌ڵگرتنی درێژخایه‌نی هێلكه‌ دروست ده‌بێت، ئه‌م زیادبوونه‌ بێ پیتاندنه‌ له‌ناو زیاتر له‌ 15 هه‌زار جۆری ماسیدا ڕووده‌دات به‌ڵام تا ئێستا ڕون نییه‌ چۆن ئه‌م بابه‌ته‌ دروست ده‌بێت، چونكه‌ له‌ بنه‌ڕه‌تدا ئه‌م جۆره‌ زیادبوونه‌ له‌ناو بێ بڕبڕه‌كاندا زۆر باوه‌ و تا ئێستا له‌ناو  شیرده‌ره‌كان تۆمار نه‌كراوه‌.

توێژه‌ره‌وه‌كان ده‌ڵێن" خشۆكه‌كان و هه‌ندێك جۆری ماسی قرش و چه‌ند جۆرێك زینده‌وه‌ری دیكه‌ ستراتیجی زیادبونیان ده‌گۆڕن و خۆیان له‌گه‌ڵ ژینگه‌كه‌ ده‌گونجێنن و زیاد ده‌كه‌ن، زۆجار كه‌مبوونه‌وه‌ی‌ ژماره‌ نێره‌كان هۆكاری ئه‌م حاڵه‌ته‌یه‌"


PM:09:07:01/08/2024


ئه‌م بابه‌ته 2172 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌