سوتانی دارستانه‌كان مه‌ترسی توشبوون به خه‌ڵه‌فان زیاد ده‌كات
وێستگە ستایل-
سوتانی دارستانه‌كان خراپترین بابه‌ته بۆ ته‌ندروستی مێشك به‌راورد به هۆكاره‌كانی دیكه‌ی پیسبوونی هه‌وا، ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئه‌م بابه‌ته‌ی سه‌لماندوه كه په‌یوه‌ندی هه‌یه له‌نێوان سوتانی دارستانه‌كان و زیادبوونی مه‌ترسی توشبوون به خه‌ڵه‌فان.
ئه‌نجامی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له چالاكیه‌كانی كۆنگره‌ی" كۆمه‌ڵه‌ی نێوده‌وڵه‌تی تایبه‌ت به توشبووانی زه‌هایمه‌ر له فیلادلفیا" بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه ملیۆنه‌ها هاوڵاتی له پشووی كۆتای هه‌فته‌دا ناچار بوون له‌ماڵه‌كانیان بمێننه‌وه به‌هۆی پیسبوونی هه‌وای ناوچه‌كه‌یان له ته‌واوی ناوچه‌كانی ڕۆژئاوای ئه‌مه‌ریكا.
گرفتی پیسبوونی هه‌وا به‌هۆی سووتانی دارستانه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ وردیله‌كانی pm 2.5 كه وردیله‌ی زۆر بچوكن و تیره‌كه‌ی سێ‌جار بچوكتره له تیره‌ی تاڵی قژی مرۆڤ و به‌هۆی هه‌ڵمژینه‌وه ده‌گوێزرێته‌وه بۆ سییه‌كان و پاش ئه‌وه‌ش بۆ سوڕی خوێن به‌هۆی سوتانی دارستان و دوكه‌ڵی كارگه و ئۆتۆمبێل دروست ده‌بێت هۆكاری توشبوونه به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و سییه‌كان.
له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه ڕێژه‌ی توشبوون به خه‌ڵه‌فان %21 زیاد ده‌كات بۆ هه‌ر مایكرۆگرامێك له وردیله پیسكه‌ره‌كان كه ده‌چێته هه‌واوه به‌هۆی سووتانی دارستانه‌كانه‌وه، پسپۆڕان لایان وایه ئه‌م بابه‌ته توێژینه‌وه‌ی زیاتری ده‌وێت چونكه نه‌خۆشییه‌كانی خه‌ڵه‌فان و زه‌هایمه‌ر زۆر باوه له‌ناو ئه‌و كه‌سانه‌ی هه‌ژارن و ناتوانن له ژینگه‌یه‌كی خاوێندا بژین و ناچارن بۆ بژێوی ژیانیان بچنه ده‌ره‌وه و له‌ماڵه‌وه نه‌مێننه‌وه.
PM:04:03:31/07/2024
ئه‌م بابه‌ته 1516
جار خوێنراوه‌ته‌وه