‌نیشانەکانی کیسی مەمک

وێستگە ستایل-

کیسی مەمك بریتیە لە تورەکەیەک شلەمەنی تێدایە،بۆی هەیە لە یەک مەمکدا بێت یان لە هەردوولادا هەبێت، هەروەها بۆی هەیە یەک دانە ێت یان چەن دانەیەک بێت بە چەن قەبارەیەکی جیاواز، دكتۆر باوان پسپۆری نەشتەرگەری گشتی له‌م بابه‌ته‌دا باوترین نیشانه‌كانی توشبوون به‌م نه‌خۆشییه‌ ده‌خاته‌ ڕوو.

1- خانمەکە وەک ڕەقیەک هەستی پێدەکات لە كاتی پشکنینی خۆیی یان وەک تۆپەڵ و گرۆ لە شێوەی هێشوە ترێ. 
2-دەکرێت هەستی پێبکرێت وەک ڕەقیەک لە کاتی پشکنینی خۆی وەک تۆپەڵ لە شێوەی هێشوە ترێ. 
3-هەندێکجار دەردراوێکی سەوز یان قاوەیی لە گۆی مەمکەوە دێتە دەرەوە.
4-هەبوونی ئازار لە مەمکدا.
5-ئەگەر ژمارەیان زۆر بێت لە مەمکێکدا لەوانەیە قەبارەی ئەو مەمکە گەورەتر بێت و ئاوسانی هەبێت بە تایبەت پێش سووری مانگانە.
6-هەندێکجار هەوکردن ڕوودەدات، لەم حاڵەتەدا هەست بە ڕەقیەک و سووربونەوە و ئازارێکی زۆر دەکرێت.


PM:08:55:09/07/2024


ئه‌م بابه‌ته 1524 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌