‌به‌وێنه‌..دیارده‌ی‌ ئالنینۆ بیابانێكی وشكی پڕ كردوه‌ له‌ گوڵ

وێستگە ستایل-

بیابانی ئه‌تاكاما یه‌كێكه‌ له‌ وشكترین بیابانه‌كان له‌سه‌ر هه‌ساره‌ی‌ زه‌وی كه‌ ده‌كه‌وێته‌ وڵاتی چیلی، زه‌وی وشك هه‌ڵاتوی ئه‌م بیابانه‌ گوڵی سپی و وه‌نه‌وشه‌ی‌ تیادا گه‌شاوه‌ته‌وه‌ پاش ئه‌و بارانه‌ی‌ له‌ چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا ڕووی له‌م ناوچه‌یه‌ كردوه‌.



ئه‌م بیابانه‌ ئێستا پێی ده‌وترێت" بیابانی گوڵاوی" پاش كرانه‌وه‌ی‌ تۆو و سه‌لكی ئه‌و گوڵانه‌ی‌ به‌رگه‌ی‌ كه‌شوهه‌وای گه‌رم و خراپ ده‌گرن و ته‌نها له‌ چه‌ند ڕۆژێكی وه‌رزی به‌هار ده‌گه‌شێته‌وه‌.



له‌م ڕۆژانه‌ی‌ دوایدا به‌هۆی دیارده‌ی‌ ئالنینۆی وایكرد ئه‌م بیابانه‌ وشكه‌ ببێته‌ ناوچه‌یه‌كی پڕ له‌ گوڵ، سیسار بیسارۆ سه‌رۆكی به‌شی پاراستنی هه‌مه‌چه‌شنی بایلۆجی له‌ دامه‌زراوه‌ی‌ نیشتیمانی دارستان له‌ ناوچه‌كه‌ وتویه‌تی" پێشبینی بارینی بارانی زیاتر ده‌كه‌ین له‌ هه‌فته‌كانی داهاتودا، به‌و هۆیه‌وه‌ گوڵی زیاتر ده‌گه‌شێته‌وه‌"

ئه‌وه‌ی‌ جێگای سه‌رنج و باسكردنه‌ گوڵه‌كانی ئه‌م بیابانه‌ كۆتا جار ساڵی 2015 بوه‌ كه‌ كراوه‌ته‌وه‌ و گه‌شاونه‌ته‌وه‌.



PM:05:52:09/07/2024


ئه‌م بابه‌ته 496 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌