‌گیراوه‌یه‌كی ئاسان هه‌ڵوه‌رینی قژ ڕاده‌گرێت

وێستگە ستایل-

هه‌ڵوه‌رینی قژ بابه‌تێكی خه‌مهێنه‌ر و بێزاركه‌ره‌ بۆ هه‌موو كه‌سێك، بۆ ئه‌وه‌ش په‌نا ده‌به‌نه‌ به‌ر سوود وه‌رگرتن له‌ چه‌ندین ڕێگا بۆ چاره‌سه‌ر، به‌گوێره‌ی‌ بابه‌تێك گۆڤاری  Times of India بڵاویكردۆته‌وه‌ تیایدا هاتووه‌ ئاوی پیاز پێكهاته‌یه‌كی سروشتیه‌ بۆ گه‌شه‌ی‌ تاڵه‌كانی قژ و ڕێگری له‌ هه‌ڵوه‌رینی قژ ده‌كات.

پیاز بڕێكی باش كبریت له‌ پێكهاته‌یدا هه‌یه‌، ئه‌م كانزایه‌ زۆر گرنگه‌ بۆ ته‌ندروستی قژ هاوكات كیراتینی تیادایه‌ كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ پێكهاته‌ سه‌ره‌كیه‌كانی قژ، كبریت به‌هێزی و خاوی تاڵه‌ قژه‌كان زیاد ده‌كات.

پیاز تایبه‌تمه‌ندی دژه‌ به‌كتریای تیادایه‌ دژی هه‌وكردنی پێستی سه‌ره‌ كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ هۆكاره‌كانی هه‌ڵوه‌رینی تاڵه‌كانی قژ، فلاڤینۆیدی تیادایه‌ ڕه‌گی تاڵه‌ قژه‌كان ده‌پارێزێت و پێستی سه‌ر به‌ ته‌ندروستی و چالاكی ده‌هێڵێته‌وه‌.

پاش هاڕینی پیازه‌كه‌ ده‌توانیت به‌سوود وه‌رگرتن له‌پارچه‌یه‌ك قوماشی خاوێن ئاوی پیازه‌كه‌ بگوشیت، ئه‌وانه‌ی‌ پێستیان هه‌ستیاره‌ ده‌توانن ئاو تێكه‌ڵاوی ئاوی پیازه‌كه‌ بكه‌ن له‌گه‌ڵ چه‌ند دڵۆپێك زه‌یتی بۆندار وه‌ك لاڤنده‌ر بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ بۆنی ئاوی پیازه‌كه‌.

ده‌توانیت چه‌ند دڵۆپێك له‌م گیراوه‌یه‌ بده‌یت له‌ پێستی سه‌رت به‌زۆری له‌و شوێنانه‌ی‌ سه‌رت كه‌ هه‌ست ده‌كه‌یت تاڵه‌كانی قژت له‌وێدا كه‌مبۆته‌وه‌ پاش ئه‌وه‌ به‌ ده‌ست مه‌ساج بكه‌ بۆ ئه‌و شوێنانه‌ی‌ ئاوی پیازه‌كه‌ت لێداوه‌، به‌لایه‌تی كه‌مه‌وه‌ بۆ ماوه‌ی‌ 30 خوله‌ك به‌سه‌رته‌وه‌ بیهێڵه‌ره‌وه‌، بۆ ده‌ستكه‌وتنی باشترین ئه‌نجام ده‌توانیت شه‌وێكی ته‌واو به‌سه‌رته‌وه‌ بیهێڵیته‌وه‌ پاش ئه‌وه‌ به‌ ئاو و شامپۆ بیشۆ و به‌لسه‌م به‌كاربهێنه‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ بۆنی پیازه‌كه‌.


PM:05:19:09/07/2024


ئه‌م بابه‌ته 2172 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌