پزیشكێك: به‌یانیان په‌رداخێك ئاو بخۆنه‌وه
وێستگە ستایل-
دكتۆره ناتالیا نۆڤیكۆڤا پسپۆڕی نه‌خۆشی كوێره ڕژێنه‌كان باس له‌وه ده‌كات خواردنه‌وه‌ی ئاو له به‌یانیاندا كۆئه‌ندامی هه‌رس چالاك ده‌كات له‌گه‌ڵ به‌رهه‌مهاتنی ئه‌نزیمه پێویسته‌كان بۆ جه‌سته.
ئه‌م پسپۆڕه تایبه‌ت به ئاژانسی نۆفۆستی ڕوسی وتویه‌تی" ده‌بێت هه‌موان له گرنگی خواردنه‌وه‌ی ئاو له به‌یانیان تێبگه‌ن، چونكه وه‌ك كارپێكه‌رێكی كۆئه‌ندامی هه‌رس وایه له‌كاتی نوستندا ئه‌نزیمه‌كان له كه‌ناڵه‌كانی له‌شدا ده‌مێننه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی دوباره بخرێنه‌وه كار پێویسته ئاو بخورێته‌وه پاش ئه‌وه نانی به‌یانی بخورێت هه‌تا كۆئه‌ندامی هه‌رس چالاكبێت"
هاوكات ئه‌م خانمه پزیشكه به باشی ده‌زانێت نه‌ریتی خواردنه‌وه‌ی ئاو له به‌یانیاندا فێری منداڵان بكرێت، ڕۆژانه دوو لیتر ئاو بخورێته‌وه به بێ هه‌ژماركردنی خواردنه‌وه‌ی شه‌ربه‌ت و چا و شۆربا و شله‌مه‌نیه‌كانی دیكه.
PM:04:54:09/07/2024
ئه‌م بابه‌ته 6848
جار خوێنراوهتهوه