ئه‌ستێره‌یه‌كی مه‌ترسیدار به نزیك زه‌ویدا تێپه‌ڕ ده‌بێت
وێستگە ستایل-
به‌گوێره‌ی پێشبینیه‌كانی سه‌نته‌ری نێوده‌وڵه‌تی گه‌ردوونی، ئه‌ستێره‌یه‌كی بچووك به‌ناوی "2024 MK" پێشبینی ده‌كرێت 29 ی ئه‌م مانگه به نزیك زه‌ویدا تێپه‌ڕ ببێت.
سه‌نته‌ره‌كه ئاشكرای كردوه تێپه‌ڕبوونی "2024 MK" به‌دیاریكراوی ڕۆژی شه‌ممه كاتژمێر 1:41 خوله‌كی نیوه‌ڕۆ ده‌بێت و ته‌نها 295 هه‌زار كیلۆمه‌تر له زه‌ویه‌وه دوور ده‌بێت ئه‌مه‌ش ده‌كاته چاره‌كێك دووری مانگ له زه‌ویه‌وه.
ئه‌م ئه‌ستێره بچووكه چه‌ند ڕۆژێك به‌ر له ئێستا، به‌رواری 16 ی یۆنیۆی ئه‌مساڵ دۆزراوه‌ته‌وه، تیره‌كه‌ی 187 مه‌تره و له كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌ستێره بچووكه‌كان پۆلێن كراوه كه مه‌ترسیدارن (Potentially Hazardous Asteroid)".
هاوكات ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش كراوه ئه‌م ئه‌ستێره بچووكه زۆر بریقه‌دار ده‌بێت به‌جۆرێك ئه‌گه‌ر شوێنه‌كه‌ی له ئاسمان بزانرێت ئه‌وه به چاویلكه‌ی ئاسایی ده‌بیندرێت، ماوه‌ی 12 ساڵه ئه‌ستێره‌یه‌كی بریقه‌داری له‌م جۆره به نزیك زه‌ویدا تێپه‌ڕ نه‌بووه.
پسپۆڕان پێشبینی ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن ئه‌م دیارده‌یه هه‌تا ساڵی 2028 دووباره نه‌بێته‌وه، خێرای تێپه‌ڕبوونی ئه‌ستێره‌كه 34 هه‌زار كیلۆمه‌تره له كاتژمێرێكدا.
PM:05:03:24/06/2024
ئه‌م بابه‌ته 1160
جار خوێنراوهتهوه