ده‌رزیه‌كی جادووی گرفتی نوستن و قه‌ڵه‌وی و شه‌كره و دڵ چاره‌سه‌ر ده‌كات
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئاشكرای كردوه جۆرێك ده‌رزی توانای باشتركردنی كوالیتی نوستنی هه‌یه، دۆخی ته‌ندروستی ئه‌و كه‌سانه‌ش باش ده‌كات كه نه‌خۆشی دڵ و شه‌كره‌ی جۆری دووه‌میان هه‌یه و كێشیان زۆره.
توێژینه‌وه‌كه له پێگه‌ی" نیوز ئه‌تلاس" بڵاوكراوه‌ته‌وه و له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك توێژه‌ر له كۆلێجی پزیشكی زانكۆی كالیفۆرنیا له سان دیاگۆ له ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجامدراوه، توێژینه‌وه‌كه له‌سه‌ر 469 حاڵه‌ت ئه‌نجامدراوه كه توشی وه‌ستانی هه‌ناسه بوون له‌كاتی نوستندا و گرفتی كێشی زیادده‌یان هه‌بووه.
ئه‌م ده‌رییه نوێیه ناوی" تیرزباتید" ه به چه‌ند ناوێكی بازرگانی وه‌ك" زه بۆند" و" مۆنجارۆ" ده‌فرۆشرێت، یه‌كه‌م ده‌رمانه بۆ چاره‌سه‌ری گرفتی وه‌ستانی هه‌ناسه به‌كاردێت كه به نزیكه‌ی له جیهاندا نزیكه‌ی 936 ملیۆن هاوڵاتی به‌ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵێنن.
ئه‌تول مالهوترا نوسه‌ری سه‌ره‌كی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه و به‌ڕێوبه‌ری پزیشكی نوستن له زانكۆی كالیفۆرنیا سان دیاگۆ هێلس وتویه‌تی" ئه‌م توێژینه‌وه‌یه هه‌نگاوێكی زۆر باش بووه بۆ چاره‌سه‌ری گرفتی وه‌ستانی هه‌ناسه له‌كاتی نوستندا، بژارده‌یه‌كی چاره‌سه‌ری نوێیه بۆ چاره‌سه‌ری كاریگه‌ری لاوه‌كی ده‌رونی و جه‌سته‌ی."
ئه‌م پزیشكه وتویه‌تی" چاره‌سه‌ره‌كه جێگره‌وه‌یه‌كی زۆر ئاسانه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌رگه‌ی ئه‌م چاره‌سه‌رانه‌ی ئێستا ناگرن، چاره‌سه‌ره بۆ گرفتی وه‌ستانی هه‌ناسه و یارمه‌تی دابه‌زاندنی كێش ده‌دات و مه‌ترسی و نیشانه‌كانی نه‌خۆشی دڵ كه‌مده‌كاته‌وه "
وه‌ستانی هه‌ناسه له‌كاتی نوستندا یه‌كێكه له‌و گرفتانه‌ی ئه‌و كه‌سانه به‌ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵێنن كه كێشیان زۆره، دابه‌زاندنی كێش زۆر به‌سووده بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كێشه‌ی نوستنیان هه‌یه، به‌و هۆیه‌وه ته‌ندروستی دڵ و ملوله‌كانی خوێنیان زۆر باشتر ده‌بێت.
PM:04:36:24/06/2024
ئه‌م بابه‌ته 3608
جار خوێنراوهتهوه