‌ڤیدیۆ: ئوم كه‌لسوم له‌ فیستیڤاڵێكدا گۆرانی وته‌وه‌

وێستگە ستایل-

له‌سه‌ر ته‌خته‌ی‌ نمایشی" محمد الخامس" له‌ وڵاتی مه‌غریب به‌ سوود وه‌رگرتن له‌ ته‌كنیكی" هۆلۆگرام" جارێكی دیكه‌ پاش مردنی خانمه‌ هونه‌رمه‌ندی ناوداری میسری و ئه‌ستێره‌ی‌ ڕۆژهه‌ڵات" ئوم كه‌لسوم"به‌ گۆرانیه‌ كۆنه‌كانی له‌به‌رده‌م هه‌واده‌ركانیدا گۆرانی وته‌وه‌.

ئه‌م ئاهه‌نگه‌ له‌ چوارچێوه‌ی‌ خولی 19 هه‌مینی فیستیڤاڵی"موازین" به‌رواری 21 ی ئه‌م مانگه‌ ده‌ستپێكردوه‌ و 29 ی ئه‌م مانگه‌ كۆتایی دێت، ئوم كه‌لسوم به‌ ته‌كنیكی "هۆلۆگرام" گۆرانی" انت عمری"و چه‌ند به‌رهه‌مێكی دیكه‌ی‌ وتۆته‌وه‌ و به‌شداربوه‌كانی ئاهه‌نگه‌كه‌ به‌ چه‌پڵه‌ و دڵخۆشییه‌وه‌ گوێبیستی ئه‌م به‌رهه‌مانه‌ بوون.

به‌هۆی پڕ فرۆشی تكتی ئاهه‌نگه‌كه‌، ڕێكخه‌رانی ئاهه‌نگه‌كه‌ بڕیاری ئه‌وه‌یانداوه‌ سبه‌ی‌ سێ شه‌ممه‌ جارێكی دیكه‌ ئه‌م ئاهه‌نگه‌ دوباره‌ بكه‌نه‌وه‌. 

ئوم كه‌لسوم ماوه‌ی‌ كاتژمێر و نیوێك جوانترین به‌رهه‌مه‌كانی پێشكه‌ش كردۆته‌وه‌، ئه‌وانه‌ی‌ له‌م ئاهه‌نگه‌كه‌دا به‌شداربوون باسیان له‌وه‌ كردوه‌ هه‌ستیان به‌وه‌ كردوه‌ له‌ سه‌رده‌می كۆندا ده‌ژین و خه‌ونیان به‌وه‌وه‌ بینیوه‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ ئه‌و كاتانه‌، به‌ڵام له‌ڕاستیدا له‌م سه‌رده‌می ته‌كنه‌لۆجیایه‌ هیچ شتێك مه‌حاڵ نییه‌.



PM:04:13:24/06/2024


ئه‌م بابه‌ته 1588 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌