كه‌ی گونجاوترین ته‌مه‌نه بۆ هاوسه‌رگیری؟
وێستگە ستایل-
هاوسه‌رگیری وه‌ك پرۆسه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی بابه‌تێكی گرنگه بۆ هه‌ندێك كه‌س، له‌ڕووی زانستیه‌وه گونجاوترین ته‌مه‌ن بۆ هاوسه‌رگیری خانمان و پیاوان جیاوازه، دكتۆر دێراو پزیشكی نه‌خۆشییه‌كانی نه‌زۆكی پیاوان له‌م بابه‌ته‌دا ورده‌كاری زیاتر ده‌خاته ڕوو و وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره ده‌داته‌وه.
ئه‌م پزیشكه ده‌ڵێت"لەڕووی زانستیەوە گونجاوترین تەمەن بۆ هاوسەرگیری بۆ خانمان لە نێوان 18 بۆ 35 ساڵدایە، وە بۆ پیاوانیش لە نێوان18 بۆ 40 ساڵدایە، بەشێوەیەکی گشتی باشترین تەمەن لەڕووی دروست کردنی منداڵەوە بۆ پیاوان لە نێوان22 بۆ 29ساڵدایە، چونکە لەسەروو 30 ساڵیەوە بە شێوەیەکی گشتی سپێرم بەرەو تێکشکان دەڕوات، وە لە دوای تەمەنی 37 ساڵی بەرەوژوور DNA تووشی تێکشکانێکی زۆر دەبێت، وە پاش تەمەنی 45 ساڵی بەشێوەیەکی بەرچاو بڕی تۆواو بەرەو کەمبوونەوە دەڕوات.
بۆ خانمان باشترین تەمەن بۆ دروست کردنی منداڵ لە نێوان 18 بۆ کەمتر لە 30 ساڵە، چونکە لە نێوان تەمەنی 30 بۆ35ساڵ ئەگەری دروست بوونی منداڵ کەمتر دەبێتەوە وە لە دوای تەمەنی 45ساڵی زۆر ئەستەمە بەشێوەیەکی سروشتی منداڵ دروست ببێت.
AM:09:37:11/06/2024
ئه‌م بابه‌ته 1196
جار خوێنراوه‌ته‌وه