ئۆپرا وینفری: ڕیكلامی درۆم بۆ جۆرێك ڕێجیم كردوه
وێستگە ستایل-
پێشکەشکاری بەناوبانگی ئهمهریكی بۆ پرۆگرامی "بەرنامەی گفتوگۆی" ، ئۆپرا وینفری، لە میانی پەخشێکی ڕاستەوخۆدا لە یوتیوب، بە هاوکاری کۆمپانیایەکی تەندروستی، دانی بەوەدانا کە پێشتر بۆ ماوەیەکی زۆر ڕیكلامی بۆ سیستمی خۆراکی ناتەندروست و ناڕاستەقینە كردوه كه له ڕاستیدا بوونی نییه.
وینفری وتویهتی"دەمەوێت دان بەوەدا بنێم کە بەشداربوویەکی سەرەکی بووم لەم کلتوری ڕێجیمەدا".
ئەم دانپێدانانەی ئۆپرا نەک هەر تیشکی خستە سەر پێویستی دوورکەوتنەوە لە ڕێجیمی خراپ و بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری، بەڵکو ئەو ڕۆڵەی کە کەسایەتییە ناودارەکان دەیگێڕن لە ڕیكلامكردن و بڵاوكردنهوهی زانیاری و ڕێجیمێکی درۆ کە ئەگەر ڕاستیش بن، ڕەنگە لەگەڵ بۆ هەموو کەسێک نەگونجێت.
لەو چوارچێوەیەدا، مەنال عەلی ئەحمەد، شارەزای بواری خۆراک لە چاوپێکەوتنێکدا وتویهتی"زۆر کەس لە ژێر کاریگەری کەسایەتییە ناودارەکاندا دەبن و باوەڕیان پێدەکەن و ئەمەش ناچاریان دەکات ڕێجیمێک جێبەجێ بکەن کە ڕەنگە لەگەڵ جەستەیان نەگونجێت."
ئهم پسپۆڕه دهشڵێت"زۆرجار ئهو ڕێجیمانهی ڕیكلامی بۆ دهكرێت کەم و كورتی تێدایە و دەبێتە هۆی کەمی ڤیتامین و کانزا و شلەمەنیەکان له جهستهی ئهو كهسهی دوبارهی دهكاتهوه و دەبێت بارستەی ماسولکە بە پەیڕەوکردنی خۆراکی تەندروست کە دەوڵەمەندە بە پرۆتین بپارێزرێت، ههتا بارستەی ماسولکەکان زیاتر بێت، سووتانی ماسولکەکان زیاتر دەبێت."
هاوكات"خەوتن ڕێژەی سووتانی جەستە کەمدەکاتەوە، فشاری دەروونی ئاستی کۆرتیزۆڵ زیاد دەکات و ئەمەش دەبێتە هۆی کۆبوونەوەی چەوری لەسەر سک، بێجگه لهوهش ڕێجیمه توندەکان کێشەی دەروونی لێدەکەوێتەوە."
PM:01:27:28/05/2024
ئهم بابهته 3552
جار خوێنراوهتهوه