‌توێژینه‌وه‌یه‌ك: هه‌نار ئه‌گه‌ری توشبوون به‌ زه‌هایمه‌ر كه‌مده‌كاته‌وه‌

وێستگە ستایل-

زاناکان لە لێکۆڵینەوەیەکی نوێدا ڕایانگەیاند، ماددەیەک کە لە خۆراکەکانی وەک هەنار و شووتی و گوێزدا هەیە، توانای دەستنیشانکردن و لابردنی خانە زیانلێکەوتووەکانی مێشكی مشکی تاقیگه‌ی‌ كه‌مكردۆته‌وه‌، کە بەرپرسن لە نەخۆشی ئەلزەهایمەر.

بەگوێرەی ئه‌و هه‌واڵه‌ی‌ پێگه‌ی‌" ساینس ئه‌لێرت" بڵاویكردۆته‌وه‌ تیایدا زاناكان بۆیان دەرکەوتووە مادەی "یۆرۆلیتین ئەی" کە لە هەناردا هەیە، توانای لابردنی "مایتۆکۆندریای تێکچوو" لە مێشکدا هه‌یه‌،مایتۆکۆندریاکان پێکهاتەی بچووکن زۆربەی وزەی کیمیایی پێویست بۆ بەڕێوەبردنی کارلێکە بایۆکیمیاییەکان لە خانەکانی مێشكدا دروست دەکەن.

سەرچاوەکە لە زاری ویلهێلم بۆر، زانای بایۆکیمیا لە زانکۆی کۆپنهاگن ئاشكرای كردوه‌، زۆرێک لەو نەخۆشانەی بەدەست نەخۆشی تێکچوونی دەمارەکانەوە دەناڵێنن گرفتێك له‌ مایتۆكۆندریای خانه‌كانی مێشكیاندا هه‌یه‌، ئەمەش بەو مانایەیە که‌ مێشك ناتوانێت به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی مایتۆکۆندریا خراپبوه‌كان فڕێبداته‌ ده‌ره‌وه‌، به‌و هۆیه‌وه‌ مایتۆكۆندریا زیان به‌ركه‌وتوه‌كان له‌ مێشكدا کۆدەبێتەوە، بەم شێوەیە کاریگەری لەسەر کارکردنی مێشک هەیە. 

توێژەران بۆیان دەرکەوتووە ئەو مشکانەی کە چارەسەری درێژخایەنیان بۆ کراوە بە یورۆلیتین A، فێربوون و بیرەوەری و هەستی بۆنکردنیان باشتر بووە.

ئه‌م پسپۆڕه‌ ده‌شڵێت" ئەگەر بتوانین به‌شێوه‌یه‌كی زانستی پرۆسەی هاندان و به‌هێزكردنی مایتۆکۆندریای خانه‌كانی مێشك ئه‌نجامبده‌ین، و مایتۆکۆندریای لاواز یان تێکچوو لاببەین، ئەوا چەند ئەنجامێکی زۆر ئەرێنی دەبیَت"

ڕاپۆرته‌كه‌ی‌ ساینس ئه‌لێرت تیشکی خستۆتە سەر ئەوەی ئەم جۆرە لێکۆڵینەوەیە یارمەتیدەر نییە بۆ ڕێگریکردن لە نەخۆشی زەهایمەر، بەڵکو خێرایی نه‌خۆشییه‌كه‌ خاو دەکاتەوە.


PM:01:17:28/05/2024


ئه‌م بابه‌ته 696 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌