‌مرۆڤ ده‌توانێت به‌خته‌وه‌ربێت؟

وێستگە ستایل-

مرۆڤ بە سروشتی خۆی تامەزرۆی بەدەستهێنانی بەختەوەرییە، بەڵام به‌خته‌وه‌ری پێناسەی چییە؟ دەتوانێت باسی چ حاڵەتێک بکات بۆ ئەوەی بزانێت کەسێک به‌خته‌وه‌ر بووە یان نا؟ باشترین ڕێگاکان بۆ بەدەستهێنانی بەختەوەری چین؟ ئایا ئێمە بە ئاستێکی دیاریکراو لە بەختەوەری لەدایک دەبین؟

دکتۆر سانجای گوپتا، پزیشکی نەشتەرگەری دەمار و سەرۆکی تیمی پزیشکی لەتۆڕی هه‌واڵی CNN هەوڵیداوه‌ له‌م بابه‌ته‌دا وەڵامی ئەم پرسیارە بداتەوە بە باسکردنی ئەزموونی کەسیی خۆی و ئاراستەکردنی پرسیارەکە بۆ دەروونناسەکان.

ئەو پزیشکە لە وتارێکیدا لە تۆڕی CNN بڵاویكردۆته‌وه‌ دەڵێت، پێناسەکردنی بەختەوەری شتێکی سادە نییە و ئاستی جیاواز هەیە، و لەناو ئەو ئاستانەدا چەندین جیاوازی زۆر وورد هەیە، ئه‌م پزیشكه‌ لە وتارەکەیدا درێژە بە قسەکانی دەدات و دەڵێت "مەرج نییە بەختەوەری شتێک بێت کە ئێمە لە ڕووی بۆماوەییەوە ئامادە بین بۆ بەدەستهێنانی، بەڵکو دەبێت کار لەسەر بکەین."

دکتۆر لۆری سانتۆس، پسپۆڕی دەروونناس لە شاری یێڵ، لە پۆدکاستەکەیدا قسەی لەگەڵدا کردووە و ڕایگەیاندووە، مرۆڤ ئاستی بەختەوەری جیاوازە  و پێی وایە بە هەندێک پراکتیزەکردنی بە پەرۆش و بە مەبەست، دەتوانیت نمرەی دڵخۆشی کەسێک زیاد بكرێت ئه‌مه‌ هه‌مان ئه‌و زانیاریانه‌یه‌ كه‌ ئێستا ئه‌م پزیشكه‌ فێری خوێندکارەکانیشی دەکات.

نووسەری بابەتەکە پێی وایە، بە گشتی کەسێکی دڵخۆشە ئەو پزیشکێکی سەرکەوتووە، خاوەنی سێ کچە، هاوسه‌رێكی هه‌یه‌ زۆری خۆشده‌وێت و سەرسامه‌ پێی و ڕێزی لێدەگرێت، بەڵام پێی وایە ئەگەر هەست بە ڕازیبوون بکات له‌ ژیانی خۆی، ئەمە ڕەنگە به‌خته‌وه‌ری ژیانی ئه‌و بشێوێنێت.

ئه‌م پزیشكه‌"دەڵێت ناڕازیبوون پاڵدەنێت بۆ ئەوەی هەنگاو بنێت، بۆ باشترکردنی دۆخەکە، جا ئەوە لابردنی وەرەمێکی مێشک بێت، تەواوکردنی فیلمێکی دیکۆمێنتاریی بێت، کارکردن لە باخچەدا، یان تەنانەت ئامادەکردنی ژەمی ئێوارە لەگەڵ خێزانەکەدا.

کێلی مەکگۆنیگال دەروونناس و نووسەری تەندروستی، کێلی مەکگۆنیگال له‌وباره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێت"ناڕازیبوون زۆرجار ئەو خاکەیە کە گەشەکردن و گۆڕانکاری ئەرێنی تێیدا ڕوودەدات، ناڕازیبوون لە ڕاستیدا بە مانای نەبوونی قەدرزانی یان سوپاسگوزاری نییە به‌ڵكو خەیاڵکردنی داهاتوویەکی باشتره‌ بۆ خۆت یان کەسانی دیکە پێویستی بە هەستکردنە بە بۆشایی نێوان شێوازی شتەکان و ئەو شێوازەی کە شتەکان دەتوانن بن کە شتێکی ئەرێنییە.

بەڵام سانتۆس ئامۆژگاری دەکات کە زیادەڕەوی لە ئاستەنگەکاندا نەکەین، و دەڵێت ئەگەر "خەومان لەدەست بدەین، هاوڕێیەتییەکان پشتگوێ بخەین و خۆمان بەدبەخت بکەین، لەوانەیە بە شێوەیەکی نەرێنی پاڵ بە خۆمانەوە بنێین."

نووسەری بابەتەکە باس لەوە دەکات کە گرنگە بیر لە گەشتە گرنگ و مانادارەکە بکرێتەوە، لە هەمان کاتدا چەند ساتێکی دیکەی خۆشبەختی ڕاستەقینە بهێنرێت.

بۆ ئەوەی بەختەوەری بەدەست بهێنیت، سانتۆس پێشنیاری پراکتیزەکردنی تەندروست دەکات، وەک خەوتنی پێویست و وەرزشکردن و خواردنی دروست هەروەها لە ئاراستەکردن بەرەو "ئەویتر" و پێکهێنانی پەیوەندی کۆمەڵایەتی.

سانتۆس دەڵێت: "هەموو توێژینەوەیەکی بەردەست لەسەر کەسانی دڵخۆش پێشنیاری ئەوە دەکات کە کەسانی دڵخۆش زیاتر دەرەکین، بۆیە تەنها پێویستە کات بۆ هاوڕێکانمان و ئەندامانی خێزانەکەمان و خۆشەویستانمان تەرخان بکەین".

دکتۆر ڕۆبەرت والدینگەر، پزیشکی دەروونی لە زانکۆی هارڤارد ڕایگەیاند، نهێنی دڵخۆشی و تەندروستی پەیوەندییە باشەکانە، تەنانەت ئەگەر تەنها یەک پەیوەندیش بێت، بەو پێیەی یارمەتیدەرمانە بۆ پاراستنی خۆمان لە گۆڕانکارییەکانی ژیان، هەروەها لە ڕووی جەستەییەوە بە کەمکردنەوەی هۆرمۆنەکانی سترێس، پێویستە هەندێک هەوڵ بدەیت بۆ ئەوەی بەردەوام پەیوەندییەکانتان باشتر بکەن، بۆ ئەم مەبەستە، والدینگەر چەند هەنگاوێک پێشنیار دەکات"پەیوەندی لەگەڵ هاوڕێکانت، هەفتانە پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵیان بکە. بوژاندنەوەی پەیوەندییە کۆنەکان بە ئەنجامدانی کاری نوێ. هاوڕێی تازه‌ بگره‌. مەشق بکە بە گفتوگۆکردن لەگەڵ کەسانی نامۆ."


AM:11:58:28/05/2024


ئه‌م بابه‌ته 1320 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌