هۆكاری ئازاری جومگه و ئێسك و ماسولكهیه له گهنجاندا
وێستگە ستایل-
نەرمی جومگە دەبێتە هۆی ئازار و ناڕەحەتی لە جومگە و ئێسک و ماسولکەکاندا بەتایبەت دوای هیلاکبوون یان وەرزش کردن، نەرمی جومگەکان بەشێک نیە لە هیچ نەخۆشییەکی تری وەکو ڕۆماتیزم و سەوەفان و چهندین جۆری دیكهی نهحۆشی، دکتۆر هێمن نەخۆشیەکانی جومگە و ئێسک و رۆماتیزم لهم بابهتهدا وردهكاری زیاتر دهخاته ڕوو.
نیشانەکانی چین:
ئازار و ناڕەحەتیەکە لە جومگەکانی ئەژنۆ و ئێسکی ران و قاچ و پوزدا دەردەکەوێت زیاتر لە دوای نیوەڕۆ و شەواندا یاخود دوای هیلاکبوونێکی کەم لەوانەیە هەندێکجار ئاوسانێکی کەمی جومگەکانی لەگەڵدا بێت.
نیشانەکانی تری لەوانەیە لە هەندێک کەسدا لەجێچونی جومگە و نەرمی و شلی پێست و دەوالی و فتقی لەگەڵدا بێت.
زیاتر لە کچاندا دەردەکەوێت لە تەمەنی منداڵی و گەنجیدا.
دیاری کردنی نەخۆشیەکە بە پشکنینی کلینیکی دەردەکەوێ لەلایەن پزیشکی پسپۆڕی جومگە و ئێسک و رۆماتیزم هەندێک جار پێویست بە چەند پشکنینێکی خوێن و تیشکی دەکات بۆ ئەوەی دڵنیابینەوە لەوەی کە نەخۆشەکە نەخۆشی تری نیە بەڵام خۆی ئەم حاڵەتە هەموو پشکنینەکانی خوێن و تیشک پاک دەر دەچێت.
چارەسەر:
-ئەنجامدانی وەرزشی سوک بۆ بەهێزکردنی
-ماسولکەکان دورکەوتنەوە لە وەزشی قورس کە بەرکەوتنی بەهێزی تێدا بێت.
-بەکارهێنانی بەستەر و پاڵپشتی جومگەکان
-بەکارهێنانی هەندێک جۆر ئازارشکێن و ڕێکردنەوەی ئاستی ڤایتەمین D و کالسیۆم لە خوێندا.
بەشێک لەم کەسانەی نەرمی جومگەیان هەیە لە تەمەنێکی گەنجتردا توشی سەوەفان و هەوکردنی جومگەکان دەبن لەچاو کەسی ئاسایی.
AM:11:16:28/05/2024
ئهم بابهته 1504
جار خوێنراوهتهوه