‌بۆیه‌كه‌مجار له‌ جیهاندا توشبوویه‌كی نه‌خۆشی شه‌كره‌ به‌سوود وه‌رگرتن له‌ته‌كنیكێكی نوێ چاكبۆته‌وه‌

وێستگە ستایل-

لە دەستکەوتێکی پزیشکی پێشکەوتوودا، زانایانی چینی بە بەکارهێنانی چارەسەری خانەیی پیاوێکی تەمەن ٥٩ ساڵیان چاره‌سه‌ر كرد کە تووشی نەخۆشی شەکرەی جۆری دوو بووه‌.

ئەم نەخۆشە ماوەی25 ساڵ لەگەڵ ئاڵۆزییە توندەکانی نەخۆشی شەکرەدا کێشەی هەبووە و وابەستەی دەرزی ئەنسۆلین بووە، دوای چاندنی خانەکە پێویستی بە ئەنسۆلین و دەرمانی چاره‌سه‌ری شه‌كره‌ نەماوە.

ئەم پێشکەوتنە کە لەلایەن توێژەر یین هاو لە نەخۆشخانەی شەنگەهای چانگژێنگ سەرپەرشتی دەکرێت، پێشکەوتنی گەورەیە لە بواری پزیشکی دووبارە دروستکردنەوە و هیوایەک بۆ چارەسەری نوێی نەخۆشی شەکرە دەڕەخسێنێت.

تیمۆسی کیفەر، مامۆستا لە بەشی زانستە خانەیی و فیزیۆلۆژییەکان لە زانکۆی بریتیش کۆڵۆمبیا دەڵێت: "پێموایە ئەم توێژینەوەیە نوێنەرایەتی پێشکەوتنێکی گرنگ دەکات لە بواری چارەسەری خانەیی بۆ نەخۆشی شەکرە".

له‌ئێستادا پسپۆڕان توێژبنه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن چاندنی خانه‌ بكه‌ن به‌ چاره‌سه‌رێكی بنه‌ڕه‌تی و جێگره‌وه‌، ئه‌م سه‌ركه‌وتنه‌ی‌ زانا چینیه‌كان پاش ماوه‌یه‌كی زۆر دێت له‌ كاركردن له‌م بواره‌دا، ئه‌مه‌ یه‌كه‌مجاره‌ كارێكی له‌م جۆره‌ ئه‌نجامبدرێت و سه‌ركه‌وتوو بێت.




AM:10:31:28/05/2024


ئه‌م بابه‌ته 3724 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌