‌ژاپۆن..ئاگای له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی‌ جۆرێك په‌تا ده‌درێت

وێستگە ستایل-

په‌یمانگای نیشتیمانی تایبه‌ت به‌ نه‌خۆشییه‌ گوازراوه‌كان ئاگاییان داوه‌ له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی‌ جۆرێك نه‌خۆشی بكوژ له‌ماوه‌یه‌كی كاتی كه‌مدا.

به‌گوێره‌ی‌ ئه‌و بابه‌ته‌ی‌ كه‌ناڵی "ئێن ئێچ كه‌ی‌ ۆرڵد جاپان" بڵاویكردۆته‌وه‌ له‌ زاری په‌یمانگاكه‌وه‌ نه‌خۆشی toxic shock syndrome بڵاوبۆته‌وه‌ هۆكاره‌كه‌شی جۆرێك به‌كتریایه‌، كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌بێت كه‌ ته‌مه‌نیان 30 ساڵ زیاتره‌، له‌ ئه‌مساڵدا 801 كه‌س توشی ئه‌م نه‌خۆشییه‌ بوون ئه‌م ژماره‌یه‌ 2.76 جار زیاتره‌ له‌ ژماره‌ی‌ توشبوون به‌م نه‌خۆشییه‌ كه‌ ساڵی پار تۆماركراوه‌.

ئه‌وه‌ی‌ بۆته‌ جێگه‌ی‌ مه‌ترسی بۆ پسپۆڕان ئه‌وه‌یه‌ ڕێژه‌ و ژماره‌ی‌ توشبوون به‌م نه‌خۆشییه‌ زۆر خێراتر به‌راورد به‌ ساڵی پار بڵاوبۆته‌وه‌،تا ئێستاش هۆكاره‌كه‌ی‌ ڕوون نییه‌ و نادیاره‌.

سه‌رۆكی نه‌خۆشخانه‌ی‌ نیشتیمانی له‌ ژاپۆن" تانیگۆتشی كیۆسۆ" وتویه‌تی" به‌كتریای هێشووی به‌ربڵاوه‌، له‌ڕێی برینداری جه‌سته‌ ده‌چێته‌ ناو له‌شه‌وه‌ و ئه‌نجامی كاریگه‌ری ده‌بێت، هۆكاره‌ بۆ سست بوونی چه‌ند ئه‌ندامێكی له‌ش له‌گه‌ڵیدا كه‌سی نه‌خۆش هه‌ست به‌ چه‌ند نیشانه‌یه‌كی دیكه‌ ده‌كات.

كیۆسۆ داوا له‌ هاوڵاتیان ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌ مه‌ترسی توشبوون به‌م نه‌خۆشییه‌ پارێزراوبن ئه‌وه‌ باشتره‌ زوو زوو ده‌ست بشۆن و ئه‌گه‌ر شوێنێكی جه‌سته‌ بریندار بوو خاوێنی بكه‌نه‌وه‌ و تیماری بكه‌ن به‌ زوترین كات.


PM:03:30:15/05/2024


ئه‌م بابه‌ته 7708 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌