‌هۆکار و چاره‌سه‌ری هەوکردنی ملی منداڵدان

وێستگە ستایل-

هۆکاری سەرەکی ئەم هەوکردنە لە کاتی جووتبوونی سێکسیدا دەگوازرێتەوە وەک نەخۆشییە سێکسییە گواستراوەکان وەک میکرۆب و کلامیدیا، دکتۆرە هاژە پزیشكی نەخۆشییەکانی ژنان و منداڵبوون و نەزۆکی له‌م بابه‌ته‌دا ورده‌كاری زیاتر ده‌خاته‌ ڕوو.

-خوران و هەستیاری
لەوانەیە هەوکردنی ملی ڕەحم لە ئەنجامی خوران یان حەساسیەت بە هەندێک لەو ماددانە ڕووبدات کە بەرکەوتنیان لەگەڵ ناوچەی زێدا هەیە، وەک بەکارهێنانی، کۆندۆم، پاد، و لەولەب.

-هەوکردنی زێ و ملی ڕەحمی بەکتریا:
لە ئەنجامی ناهاوسەنگی بەکتریا لە نێوان ئەو بەکتریا ئاسایی و تەندروستانەی کە لە زێدا هەن و بەکتریا زیانبەخشەکان ڕوودەدات.

-تێکچوونی هۆرمۆنەکان:
ناهاوسەنگی هۆرمۆنەکان لە ئەنجامی کەمی ئیسترۆجین یان ئاستی بەرزی پرۆجسترۆن ڕوودەدات، ئەمەش دەبێتە هۆی دابەزینی توانای جەستە بۆ پاراستنی شانە تەندروستەکانی ملی ڕەحم، لە ئەنجامدا هەوکردن دروست دەبێت.

ئاڵۆزییەکانی هەوکردنی ملی ڕەحمی میکرۆبی
-زیادبوونی مەترسی بڵاوبوونەوەی هەوکردن بۆ منداڵدان.
-زیادبوونی مەترسی تووشبوون بە ئایدز.
-بڵاوبوونەوەی هەوکردنی ملی ڕەحم بۆ بۆرییەکانی فالۆپ، ئەمەش دەبێتە هۆی تووشبوون بە نەخۆشی هەوکردنی حەوز، کە لە بەرامبەردا ئەگەر چارەسەر نەکرێت، ڕەنگە ببێتە هۆی کێشەی منداڵبوون و نەزۆکی.

چارەسەر:
-ئەگەر هەوکردنی ملی ڕەحم بەهۆی هەوکردنی گواستراوەی سێکسییەوە بوو، ئەوا دەبێت هەردوو ئافرەت و هاوسەرەکەی چارەسەر وەرگرن، زۆرجار بە دەرمانی دژە زیندەیی. دەرمانی دژە زیندەیی بۆ چارەسەرکردنی کلامیدیا، یان هەوکردنی بەکتریا.

-پاش وەرگرتنی دەرمان ئەگەر هەوکردنەکە هەر باشتر نەبوو پێویستە دووبارە پشکنینی هەوکردنی ملی ڕەحم ئەنجام بدرێت بۆ دیاریکردنی جۆری میکرۆبەکە

-بۆ ئەوەی هەوکردنی بەکتریا بۆ هاوسەرەکە نەگوازرێتەوە، باشتر وایە جووتبوون دوابخرێت تا ئەو چارەسەرەی کە پزیشک پێشنیاری کردووە تەواو دەبێت.


PM:12:19:15/05/2024


ئه‌م بابه‌ته 1036 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌