په‌رواز توشبوونی به شێرپه‌نجه ڕاگه‌یاند
وێستگە ستایل-
خانمه هونه‌رمه‌ند په‌رواز حسێن له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستگرام ئاشكرای كرد توشی شێرپه‌نجه بووه و بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر ڕووی له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات كردوه.
په‌رواز له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌یه‌كی خۆی نوسیویه‌تی"هەمیشە بە قەدەری خوا ڕازیم کە چیم بۆدادەنێت، لەگەڵ (شێرپەنچەی ڕیخۆڵە) دەجەنگم کە ویستی خوای لەسەر بێت، خوا منی هەڵبژارد کە ئەو نەخۆشیەم هەبێت، بە هەر هۆکارێک توشی ئەو نەخۆشیە بووم قبوڵمە، دوعای خێرمان بۆ بکەن، خوای گەورە پارێزراوتان بکات"
پەرواز حسێن لە ساڵی 1989 لە شاری رانییە لە دایک بووە، ئێستا لە شاری هەولێر نیشتەجێیە، هاوسەرگیری لەگەڵ هونەرمەند (گۆران ساڵح) کردووەو لە ئێستادا خاوەنی دووکچن، ماوه‌یه‌كه به فه‌رمی له‌یه‌كتر جیابونه‌ته‌وه، پەرواز ساڵی2013 لە کێبەرکیی عەرەب ئایدڵدا وەک کجە گۆرانیبێژێکی کورد ناوبانگێکی باشی دەرکرد.
PM:12:03:15/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 10548
جار خوێنراوه‌ته‌وه