‌له‌جیهاندا له‌دایكبوونی منداڵ كه‌مبۆته‌وه‌

وێستگە ستایل-

گۆڤاری" ۆڵ ستریت جۆرناڵ" ئاشكرای كردوه‌ جیهان به‌ته‌واوه‌تی ڕوبه‌ڕوی گرفتی كه‌می منداڵبوون ده‌بێته‌وه‌، پاش ئه‌وه‌ی‌ ڕێژه‌ی‌ له‌دایكبوونی منداڵی نوێ زۆر كه‌م بۆته‌وه‌، كێشه‌كه‌ ته‌نها له‌ ناوچه‌یه‌كی دیاریكراو یان له‌ چه‌ند وڵاتێكی دیاریكراو نییه‌ سه‌رتاسه‌ری جیهان ئه‌م كێشه‌یه‌ی‌ هه‌یه‌.

له‌ بابه‌ته‌كه‌ی‌ ئه‌م گۆڤاره‌دا هاتووه‌" جیهان به‌ قۆناغێكی دیمۆگرافی نائاسایی تێپه‌ڕ ده‌بێت و به‌م نزیكانه‌ ڕێژه‌ی‌ له‌دایكبوونی منداڵی نوێ زۆر كه‌م ده‌بێته‌وه‌ چونكه‌ جێگره‌وه‌ نییه‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن، ڕێژه‌كه‌ له‌ خێزانێكدا له‌ 4 منداڵ بۆ 2 منداڵ كه‌مبۆته‌وه‌.



ئه‌م حاڵه‌ته‌ په‌یوه‌ندیدار نییه‌ به‌ ئاستی دارایی خێزانه‌كان، وڵاته‌ هه‌ژاره‌كانیش ئێستا له‌ هه‌مان دۆخدان له‌كاتێكدا پێشتر ئاستی منداڵبوون له‌ناویاندا زۆر بووه‌، وڵاتێكی وه‌ك میسر ئاستی له‌دایكبوونی منداڵی نوێ %17 كه‌میكردوه‌.



چه‌ندین وڵاتی وه‌ك"چین و ژاپۆن و سه‌نگافوره‌ و تایوان" له‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌دان چه‌ندین كاری جیاواز له‌گه‌ڵ هاوڵاتیه‌كانیان ئه‌نجامبده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی‌ ڕێژه‌ی‌ منداڵبوون بگه‌ڕێته‌وه‌ دۆخی ئاسایی، به‌ڵام هیچكام له‌و هه‌وڵانه‌ سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه‌.

ته‌نانه‌ت وڵاتانی ئه‌وروپا كێشه‌ی‌ كه‌می منداڵبونیان هه‌یه‌ به‌دیاریكراوی وڵاتی ئیتاڵیا، داوا له‌ پاپا فره‌نسیس كراوه‌ له‌ڕوی ئاینیه‌وه‌ به‌شداری بكات له‌ ڕێنمای كردنی هاوڵاتیان بۆ ئه‌وه‌ی‌ منداڵ بخه‌نه‌وه‌.


PM:04:50:14/05/2024


ئه‌م بابه‌ته 1744 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌