خاوه‌نی كۆمپانیای فایزه‌ر: شێرپه‌نجه كۆڤیدێكی نوێیه بۆ ئێمه
وێستگە ستایل-
سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری كۆمپانیای "فایزه‌ر" ئه‌لبێرت بۆرلا ئه‌و پلانه‌ی كۆمپانیاكه‌ی ئاشكرا كرد كه بڕیار وایه پاش كۆتای هاتنی په‌تای كۆڤید-19 و كه‌مبوونه‌وه‌ی داواكاری جیهان بۆ ڤاكسنی كۆرۆنا ئه‌نجامی بده‌ن ئه‌ویش به‌رده‌ست خستنی چاره‌سه‌ری شێرپه‌نجه‌یه.
بۆرلا له دیمانه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ Fox Business وتویه‌تی" پێشبینی ئه‌وه ده‌كه‌ن له به‌ره‌و پێشبردنی ڤاكسینی كۆرۆنا ده‌توانن جێگه ده‌ستیان دیاربێت، ئه‌م كۆمپانیا ئه‌مه‌ریكیه هه‌وڵ بۆ ئه‌وه ده‌دات په‌تای كۆرۆنا كه بووه هۆی زیادبوونی پشكه‌كانی كۆمپانیاكه له بازاره‌كانی جیهان هه‌وڵی ئه‌وه ده‌دات چاره‌سه‌ری شێرپه‌نجه بخاته بازاڕه‌وه.
ئه‌م سه‌رۆكی جێبه‌جێكاره‌ی كۆمپانیای فایزه‌ر وتویه‌تی" زانستی وه‌ره‌م هاوشێوه‌ی كۆڤیدێكی نوێیی بۆ ئێمه، ئه‌وه‌ی كردمان كردمان له‌گه‌ڵ كۆڤید زۆریش شانازی ده‌كه‌ین كه توانیمان جیهان ڕزگار بكه‌یت، ده‌مانه‌وێت جارێكی دیكه ئه‌و كاره بكه‌ینه‌وه و لام وایه چاره‌سه‌ری وه‌ره‌مه شێرپه‌نجه‌ییه‌كان باشترین چانسه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كاره بكه‌ین"
ئه‌م هه‌وڵه‌ی كۆمپانیای فایزه‌ر له‌كاتێكدایه كۆتاییه‌كانی ساڵی 2023 كۆمپانیایه‌كی دروستكردنی ده‌رمان له ئه‌مه‌ریكا بڕی 43 ملیار دۆلاری خسته كاره‌وه بۆ به‌رهه‌مهێنانی ده‌رمانێك بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی شێرپه‌نجه، ده‌رمانێكی دیكه به‌ناوی"پادسیڤ" وه‌ك ده‌رمانی چاره‌سه‌ری شێرپه‌نجه‌ی میزه‌ڵدان خرایه به‌رده‌ست و ڕێژه‌ی فرۆشتن و داهات له‌م ده‌رمانه %164 بوو كه به‌رهه‌می كۆمپانیای فایزه‌ر بووه.
بۆرلا ده‌شڵێت" كاره‌كانی ئێمه ده‌ریده‌خات وه‌به‌رهێنانی ئێمه بۆ پاره چه‌ند سه‌ركه‌وتووه" به‌ڵێنی ئه‌وه‌شیداوه له داهاتودا ده‌رمانی تایبه‌ت به‌رهه‌م بهێنن بۆ چاره‌سه‌ری توشبووانی شێرپه‌نجه سوودی هه‌بێت.
PM:05:53:07/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 4332
جار خوێنراوه‌ته‌وه