پزیشكێك: سه‌ردانكردنی پزیشكی ده‌رونی شەرمی ناوێت
وێستگە ستایل-
سەردانیکردنی پزیشکی دەرونی و پسپۆری دەرونی لەکاتی پێویستدا، هۆکارە بۆ خۆش ژیانی خۆت و خانەوادە و کۆمەلگاکەت، دكتۆر جەعفەر پزیشکی پسپۆری دەرونی له‌م بابه‌ته‌دا ڕێنمایی هه‌یه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی شه‌رم ده‌كه‌ن سه‌ردانی پزیشكی ده‌رونی بكه‌ن.
ئه‌م پزیشكه ده‌ڵێت"دەیان کێشە بە هۆی شەرمکردن و بە عەیبزانینی سەردانی پزیشک و پسپۆری دەرونی خێزانەکانیان شلەژاندووە و چەندین کێشەیان هەیە."
ده‌شڵێت"کۆمەڵگە چەندین کەسی تێدایە کە پێویستی بە چارەسەری دەرونی و دەرمانی دەرونی هەیە، بەڵام لەبەر عەیبە ژیانی لێتاڵبووە و لە نارەحەتی و ئازاری دەرونیدا دەژی."
باوەرە هەلەکانی ناو کۆمەڵگە، لە گالتەکردن بە کەسێک کە توشی دلتوندی و ترس و تۆقین دەبێت هەتا دەگاتە رابواردن بە نەخۆشانی تری دەرونی و بە فشە سەیرکردن، لەگەڵ چارەسەر و باوەرە هەڵە و خورافییە ئاینی و کۆمەلایەتییەکان هۆکارن بۆ ئەم شەرم و بەعەیبزانینەی نەخۆشی دەرونی.
هەرکەس گاڵتەی بە کەسێکی نەخۆشی دەرونی کرد یان دژایەتی چارەسەر و سەردانی پزیشکان و پسپۆرانی دەرونی کرد، ئەوە دەبێت بەخۆیدا بچێتەوە و تێڕوانینەکانی راستبکاتەوە، چونکە بە دلنیاییەوە کێشەی هەیە!
PM:05:38:07/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 1048
جار خوێنراوه‌ته‌وه