برۆكلی مرۆڤ پارێزراو ده‌كات له توشبوون به چه‌ند نه‌خۆشییه‌ك
وێستگە ستایل-
برۆكلی یه‌كێكه له‌و سه‌وزانه‌ی نیشتیمانی سه‌ره‌كی ناوچه‌ی ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاسته، یه‌كێكه له‌و خۆراكانه‌ی بڕێكی باش ڤیتامین و پێكهاته خۆراكیه سه‌ره‌كیه‌كانی تیادایه بۆ حه‌سته ئه‌وه‌ش وایكردوه زۆر كه‌س له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان ئاره‌زووی خواردنی بكه‌ن.
ته‌واوی جۆره‌كانی سه‌وزه به‌شێكی سه‌ره‌كی سیستمی خۆراكی هاوسه‌نگه، برۆكلی یه‌كێكه له‌و جۆره سه‌وزانه‌ی بڕێكی زۆر له مادده‌ی دژه ئۆكسانی تیادایه و دژه نه‌خۆشی شه‌كره و بیرچوونه‌وه‌یه و دڵ و جگه‌ر له نه‌خۆشی ده‌پارێزێت.
به‌گوێره‌ی ئه‌و بابه‌ته‌ی پێگه‌ی فه‌رمی "Healthy SD"ی ئه‌مه‌ریكی بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه" برۆكلی مه‌ترسی توشبوون به شێرپه‌نجه كه‌مده‌كاته‌وه و كۆلیسترۆڵی خوێن داده‌به‌زێنێت و ته‌ندروستی چاوه‌كان ده‌پارێزێت"
له برۆكلیدا ئه‌م پێكهاته خۆراكیانه هه‌یه:
1- ڕیشاڵ: بۆ جگه‌ر و كۆئه‌ندامی هه‌رس سوودی هه‌یه.
2- ڤیتامین سی: یه‌كێكه له دژه ئۆكسێنه‌ره به‌هێزه‌كان و به‌رگری له‌ش به‌هێز ده‌كات.
3-ئاسن: بۆ كاری ماسولكه و مێشك به‌سووده.
4-به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتێكی "مایۆ كلینیك" بركلی سه‌رچاوه‌یه‌كی باشی خوێ و ترشی فۆلیكه.
ده‌تزانی:
1- پرۆتین %29 پێكهاته‌ی برۆكلیه.
2- یه‌ك كوپ برۆكلی ته‌نها 55 گه‌رمۆكه ووزه‌ی تیادایه.
PM:05:27:07/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 1400
جار خوێنراوه‌ته‌وه