به‌وێنه..كانه ئاگرینه‌كانی ئه‌نده‌نوسیا ئاگر فڕێده‌ده‌ن
وێستگە ستایل-
ئاگری گڕكانه‌كانی ئه‌ندنوسیا به‌رده‌وامه، به‌رپرسانی حكومه‌تی ئه‌و وڵاته‌ش زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه‌یان لێداوه به‌هۆی به‌رزی ئاستی ئاگره‌كه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی گۆڤاری" واشنتن پۆست" بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه " خۆڵه‌مێشی گڕكانه‌كه له هه‌وادا زیاتر له 70 هه‌زار پێی بڕیوه و گه‌یشتۆته ئاستی"ستراتۆسفیر" واته به‌رگی دووه‌می به‌رگه هه‌وا به‌و هۆیه‌وه سه‌دان هاوڵاتی ناوچه‌كه به ناچاری شوێنی خۆیان جێهێشتوه.
سه‌ره‌تا گڕی گڕكانه‌كه له چیای"ڕوانگ" له باكوری هه‌رێمی سولاویسی ده‌ستی پێكردوه كه به‌رزی ئه‌م چیایه 725 مه‌تره و ئه‌م حاڵه‌ته چوار جار له‌سه‌ر یه‌ك دوباره بۆته‌وه.
تا ئێستا داتا و ئاماری قوربانی ئه‌م ڕووداوه سورشتیه بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه و ته‌نها 800 كه‌س كه له دوو گوندی نزیك ناوچه‌كه ده‌ژین گواستراونه‌ته‌وه بۆ شوێنی سه‌لامه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی زیانیان به‌رنه‌كه‌وێت.
PM:05:47:18/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 652
جار خوێنراوهتهوه