ساڵانه هاوڵاتیانی ئه‌مه‌ریكا ملیۆنه‌ها دۆلار فڕێده‌ده‌نه زبڵه‌وه
وێستگە ستایل-
كۆمپانیاكانی تایبه‌ت به زبڵ له وڵاتی ئه‌مه‌ریكا سوود وه‌رده‌گرن له كه‌لوپه‌لی پلاستیك و مادده‌ی دیكه كه له ناو زبڵدا هه‌یه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بڕێكی زۆر پاره‌ی كانزای له‌ناو زبڵهكاندا ده‌دۆزنه‌وه.
كۆمپانیای" ری ۆرلد" تایبه‌ت به دووباره ڕیسایكل كردنه‌وه‌ی خاشاك ئاشكرای كردوه هاوڵاتیانی ئه‌مه‌ریكا ساڵانه 68 ملیۆن دۆلار فڕیَ ده‌ده‌نه زبڵه‌وه و له ماوه‌ی 7 ساڵی ڕابردوودا كۆمپانیاكه توانیویه‌تی 10 ملیۆن دۆلار له‌ناو زبڵدا كۆبكاته‌وه.
هاوكات كۆمپانیاكه ساڵانه چاره‌سه‌ری 550 هه‌زار تۆن كانزا دوباره ڕیسایكل ده‌كاته‌وه و له‌ناویاندا قتوی خواردنه‌وه‌ی گازی و كلیل هه‌یه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و ڕاپۆرته‌ی گۆڤاری "ۆڵ ستریت جۆرناڵ" بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه" پاره‌ی وورده یان پاره‌ی كانزای ئێستا هاوڵاتیانی ئه‌مه‌ریكا بۆ كڕینی كارت و پاره‌ی شۆردنی ئۆتۆمبێل و گه‌ڕاج و زۆربه‌ی بابه‌تی دیكه به‌كاریده‌هێنن"
مامۆستایه‌كی زانكۆ له ئه‌مه‌ریكا تایبه‌ت به‌م گۆڤاره وتویه‌تی" هاوڵاتیه‌كی ئه‌مه‌ریكی ئه‌گه‌ر 100 دۆلار یان 20 دۆلار وون بكات ئه‌وه به‌دوایدا ده‌گه‌ڕێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر سه‌نتێك ون بكات به‌دوایدا ناڕوات، بڕێكی زۆر له‌م پاره ورده‌یه له‌ناو ماڵی هاوڵاتیاندایه و ئاڵوگۆڕی دراوی پێناكرێت"
به‌ڕێوبه‌ری كاروباری دارایی كۆمپانیای" ری ۆرڵد" ده‌ڵێت" زۆرجار پاره كانزاییه‌كان ده‌كه‌وێته نێوان كورسی ئۆتۆمبێله‌كان یان ژێر فه‌رش و كومبار و ناو كورسی و پاش پاككردنه‌وه‌ی گسكی كاره‌بایی كۆی ده‌كاته‌وه و له‌وێوه ده‌چێته ناو زبڵ، بێجگه له‌وه‌ش پاره‌ی ورده له خاڵی پشكنینی فڕۆكه‌خانه‌كان له هاوڵاتیان ده‌سه‌ندرێت و ساڵانه له فڕۆكه‌خانه‌كان سه‌دان هه‌زار دۆلار كۆده‌كرێته‌وه"
PM:05:32:18/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 972
جار خوێنراوهتهوه