بۆچی ههندێك كهس توشی پوكانهوهی ئێسك دهبن؟
وێستگە ستایل-
پووکانەوەی ئێسک یهكێكه لهو گرفته تهندروستیانهی لهگهڵ چونه تهمهن زیاد دهبێت و بههۆیهوه ئەگەری شکانی ئێسک زیاد دەکات و دەکرێت کاریگەری جددی هەبێت لە کەسانی بەساڵاچوودا چونکە بچوکترین بەرکەوتن یاخود کەوتن لەوانەیە ببێتە هۆی شکان لە یەکێک لە پەلەکان یاخود بڕبڕەکاندا، دکتۆر هێمن پزیشكی نەخۆشییەکانی جومگە و رۆماتیزم و بڕبڕهكانی پشت لهم بابهتهدا باس لهم نهخۆشییه و هۆكارهكانی دهكات.
ئهم پزیشكه باس لهوه دهكات، فشهڵبونی ئێسك نەخۆشییەکی ئێسکە لە سەرەتادا بێ ئازارە و بێ نیشانەیە،دەبێتە هۆی لاواز بوونی ئێسک، کە لەوانەیە بەربونەوەیەکی ئاسایی،چەمانەوە هەندێک جار تەنانەت كۆکە ببێتە هۆی شکان لە یەکێک لە ئێسکەکانی نەخۆشەکەدا.
باوترین هۆکارەکانی فشەڵبوونی ئێسک
1-هەڵکشانی تەمەن
2-ڕەگەزی مێ
3-بۆماوەیی
4-زوو وەستانی سوڕی مانگانە لە خانماندا
5-لاوازی لەڕادەبەدەری جەستە
6-بەدخۆراکی،کەمی ڕێژەی ڤیتامین D و کالسیۆم لە تەمەنی گەشەدا.
7-جگەرە و ئەلکهول
8-زۆر خواردنەوەی قاوە زیاتر لە دوو کوپ رۆژانە
9-هەندێ جۆری دەرمان و نەخۆشی درێژ خایەن.
کەی پێویستم بە پشکنینی دێکسا سکان دەبێت؟
-هەموو پیاوێک سەروو تەمەنی 70 ساڵ
-هەموو ئافرەتێک سەروو تەمەنی 65 ساڵ
-هەر ئافرەتێک سوڕی مانگانە زووتر لە کاتی خۆیدا وەستابێت یاخود توشی شکانی ئێسک هاتبێت.
-لە کاتی بوونی هەر نەخۆشییە درێژخایەنەکان وەکو ڕۆماتیــــــزم،شەکرە، غوددەکان،سستی گورچیلەکان و سییەکان و نەخۆشیەکانی کۆڵۆن، هەروەها بەکارهێنانی هەندێ جۆر دەرمان بۆ ماوەیەکی درێژ خایەن، کە بە ڕێنمایی پزیشکی پسپۆڕ ئەنجامدەدرێت.
باشترین چارەسەر و خۆپارێزی بۆ فشەڵبوونی ئێسک و خۆپارێزی لێی وەرزش کردن و وەرگرتنی برێکی باش کالیسیۆم و ڤیتامین D یە،دورکەوتنەوە لە جگەرە و کەمکردنەوەی ئەلکهولە. لەگەڵ بەکارهێنانی هەندێ جۆر دەرمان کە پزیشکی پسپۆڕی ئێسک و جومگە بڕیاردەدات لەسەر بەکارهێنانی.
PM:09:29:15/04/2024
ئهم بابهته 556
جار خوێنراوهتهوه