‌هاوسه‌ری سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا پێشتر پیاو بووه‌؟

وێستگە ستایل-

ئه‌مجاره‌ بریجیت ماكرۆن خانمی یه‌كه‌می فه‌ڕه‌نسا توڕه‌ بووه‌ به‌و پروپاگه‌ندانه‌ی‌ به‌رامبه‌ری ده‌كرێت، بڕیاریداوه‌ به‌ یاسا بابه‌ته‌كه‌ یه‌كلای بكاته‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن ئه‌م خانمه‌ پێشتر پیاو بووه‌ و ڕه‌گه‌زی خۆی گۆڕیوه‌.

دوو چالاكوانی فه‌ڕه‌نسی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بانگه‌شه‌ی‌ ئه‌وه‌یان كردوه‌ بریجیت به‌ ڕه‌گه‌زی نێر له‌دایكبووه‌، ناوی"جان میشیل ترۆنیۆ" بووه‌ و ساڵانی 80 كان ڕه‌گه‌زی خۆی كردوه‌ به‌ ئافره‌ت، ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌نگۆی زۆری له‌ناو هاوڵاتیانی فه‌ڕه‌نسا دروستكردوه‌.

ئه‌م چیرۆكه‌ نوێ نییه‌، له‌ مانگی دیسێمبه‌ری 2021 ه‌وه‌ خانمه‌ ڕۆژنامه‌ نوسێك كه‌ خۆی به‌ سه‌ربه‌خۆ ناساندوه‌ به‌ناوی" ناتاشا ری" ته‌مه‌ن 49 ساڵ له‌گه‌ڵ كه‌سێكی دیكه‌ به‌ناوی"ئه‌ماندین ڕۆی" ته‌مه‌ن 53 ساڵ ئه‌م خۆی به‌ فاڵچی ناساندوه‌ گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییان له‌ یوتیوب بڵاوكردۆته‌وه‌ و باسیان له‌وه‌ كردوه‌ بریجیت ساڵی 1953 به‌ كوڕی له‌دایكبووه‌ و ته‌نانه‌ت ڕه‌تی ده‌كه‌نه‌وه‌ هاوسه‌رگیری یه‌كه‌می كردبێت.

صورة من محاولات التشهير بزوجة ماكرون

هاوینی ساڵی پار دادوه‌ری نۆرماندی "ڕای و وروی" به‌ تۆمه‌تی ناوزڕاندن سزادا و رای به‌ بڕی 500 دۆلار سزادراوه‌ و ڕۆی به‌ بڕی 1000 دۆلار.

هاوكات گۆڤاری" شارلی ئیبدۆ" ی گاڵته‌جاڕ و ناوبانگ خراپ كه‌ هه‌فتانه‌ ده‌رده‌چێت كاریكاتێری ماكرۆنی له‌ گۆڤاره‌كه‌یدا بڵاوكردۆته‌وه‌ ده‌ستی بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ ڕاكێشاوه‌ و ده‌ڵێت" ئه‌و ڕه‌گه‌زی حۆی نه‌گۆڕیوه‌ هه‌میشه‌ پیاو بووه‌"   


PM:08:43:15/04/2024


ئه‌م بابه‌ته 7020 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌