ڤیدیۆ: هه‌واداره‌كانی موعین ئه‌سفه‌هانی ده‌رگا و په‌نجه‌ره‌ی هۆڵێكیان ده‌رهێنا
وێستگە ستایل-
له شاری ڤان له توركیا هه‌واداره‌كانی هونه‌رمه‌ندی ناوداری فارس"موعین ئه‌سفه‌هانی" به‌و كاره‌ی كردیان بوون به سه‌ردێڕی هه‌واڵی میدیا عه‌ره‌بیه‌كان.
پاش ئه‌وه‌ی له شاری ڤان موعین كۆنسێرتێكی ساز كردوه لهگهاَ ده‌ستپێكی كۆسنێرتهكه ژماره‌یه‌ك له هه‌واداری ئه‌م هونه‌رمه‌نده كه تكتی ئاهه‌نگه‌كه‌یان نه‌بڕیوه به پاڵ و به زۆر خۆیان كردوه به‌ناو هۆڵه‌كه و ده‌رگا و په‌نجه‌ره‌ی به‌شی ده‌ره‌وه‌ی هۆڵه‌كه‌یان له بنا ده‌رهێناوه بۆ ئه‌وه‌ی بینه‌ر و بیسه‌ری هونه‌رمه‌نده دڵخوازه‌كه‌ی خۆیان بن.
زۆرێك له‌و كه‌سانه‌ی كۆمێنتیان له‌سه‌ر ئه‌م ڤیدیۆیه نوسیوه ڕه‌خنه‌یان گرتوه له ڕه‌فتاری ئه‌م هاوڵاتیانه و ده‌ڵێن" ئه‌گه‌ر ئێمه له‌جێی موعین بوینایه ئاههنگهكهمان ده‌وه‌ستاند وئهنجاممان نه‌ده‌دا"
موعین ئه‌سفه‌هانی به یه‌كێك له هونه‌رمه‌نده دیاره‌كانی ئێران و فارس داده‌نرێت و هه‌وادارێكی زۆری له سه‌رانسه‌ری دنیا هه‌یه، له ساڵی 1951 له‌دایك بووه، یه‌كێكه له كۆنترین ئاوازدانه‌ره‌كانی گۆرانی فارسی له سه‌رده‌می خۆیی و له ئێستاشدا.
له ساڵی 1980 یه‌كه‌م ئه‌لبوومی خۆی به ناوی "یه‌كێكم خۆش ده‌وێ" بڵاو كرده‌وه، به‌م ئه‌لبوومه‌ش توانی خۆی به خه‌ڵكی ئێران بناسێنێت، له ساڵی 1981 ئێرانی جێ هێشتووه و له لۆس ئه‌نجلس له ئه‌مه‌ریكا ده‌ژی.
هه‌ندێك پڕِوپاگهنده هه‌یه ده‌ڵێن گوایه موعین نابینایه، به‌ڵام له ڕاستیدا وا نییه و دوو چاوی ساغی هه‌یه و ته‌نیا یه‌كێك له پێلوه‌كانی له سه‌رده‌می گه‌نجیدا له ده‌ست داوه.
PM:06:23:15/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 1812
جار خوێنراوهتهوه