‌ڕاستی وێنه‌ی‌ ئه‌م پارچه‌ جلوبه‌رگه‌ی‌ پێغه‌مبه‌ری ئیسلام چییه‌؟

وێستگە ستایل-

ساڵانێکە دەیان پۆست لە پەیجەکانی سۆشیال میدیادا بڵاوده‌كرێته‌وه‌ وێنەی تێدایە گوایە كه‌لوپه‌لی پێغەمبەر محەمەد (د.خ)ە، وەک شمشێر یان پێڵاو، دوایینیان وێنەیەکە کە بڵاوکەرەوەکانی بانگەشەی ئەوە دەکەن کە ئه‌و پارچه‌یه‌ جلوبه‌رگی پێغه‌مبه‌ری ئیسلامه‌.

لە وێنەکەدا جلێکی کۆن دەردەکەوێت، لەناو شوێنێكدا نمایشکراوە پێدەچێت مۆزەخانە بێت، یه‌كێك له‌و كۆمێنتانه‌ی‌ بۆ ئه‌م وێنه‌یه‌ نوسراوه‌ ده‌ڵێت "ئه‌مه‌ کراسی  پێغەمبەری خودایه‌، سەڵاوات لەسەر پێغەمبەر بده‌ن"

بەڵام له‌ڕاستیدا ئەم وێنەیە وەک وێنەکانی دیكه‌ ئامانج لێی ڕاکێشانی سه‌رنجی چالاكوانه‌كانی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و كۆكردنه‌وه‌ی‌ لایك و كۆمێنته‌ و هیچ پەیوەندییەکی بە پێغەمبەر محمد (د.خ)ەوە نییە، بەڵکو پارچه‌كه‌ عەبایه‌كی میسرییەکی کۆنەكانه‌ و  لە مۆزەخانەیەکی ئیتاڵیدا هه‌ڵگیراوه‌.

پێشتر خزمەتگوزاری پشکنینی ڕاستییەکانی ئاژانسی فرانس کۆمەڵێک وێنەی به‌درۆ خستۆته‌وه‌ كه‌ بانگەشەی ئەوەیان كردوه‌ ئەمه‌ وێنه‌ی‌ شمشێر یان پێڵاو یان جلوبه‌رگی پێغه‌مبه‌ری ئیسلامه‌.

ڕاستی وێنەکە چییە؟
لە پشکنینی وێنەکەدا دەرکەوتوه‌ عەباكه‌ کە لە مۆزەخانەی میسری لە شاری تۆرینۆی ئیتاڵیا نمایشکراوە، کە تایبەتە بە شارستانیەتی میسری کۆن و ئه‌م پارچه‌یه‌ له‌ قوماشی کەتان دروستکراوە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ زیاتر لە دوو هەزار ساڵ پێش زایین، لە نێوان سەردەمی دەسەڵاتی شانشینی پێنجەم و شەشەمی میسردا.


PM:05:23:03/04/2024


ئه‌م بابه‌ته 6412 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌