‌هۆكار و جۆره‌كانی نه‌خۆشی سه‌ده‌فی

وێستگە ستایل-

نەخۆشی سەدەفی ( کاژۆکی) نەخۆشیەکی باوە کە کاریگەری ھەیە لەسەر سوڕی ژیانی خانەکانی پێست، دكتۆر عه‌لی پزیشكی پێست و جوانكاری له‌م بابه‌ته‌دا هۆكار و جۆره‌كانی ئه‌م نه‌خۆشییه‌ی‌ پێست باسده‌كات.

دكتۆر عه‌لی ده‌ڵێت" ئه‌م نه‌خۆشییه‌ پەیدا دەبێت لە ئه‌نجامی کۆبوونەوەی خانەکان لەسەر یەک بە خێرایەکی زۆر و درووستبوونی چینێکی زیوی ئەستوور کە خورانێکی زۆری لەگەڵە و زۆر وشکە و لە ھەمانکاتدا سوورە و ھەندێک جار ئازاری لەگەڵە."

سەدەفی نەخۆشیەکی درێژ خایەنە ھەندێک کات ھێور دەبێتەوە و نیشانەکانی باشتر دەبێت ھەندێک کاتیش زۆرتر دەکات.

جۆرەکانی نەخۆشی سەدەفی:
-سەدەفی توێغی.
-سەدەفی پێستە سەر.
-سەدەفی نینۆک.
-سەدەفی ورد.
-سەدەفی ھەڵەوگێڕاو.
-سەدەفی دڵۆپەی.


PM:05:17:03/04/2024


ئه‌م بابه‌ته 600 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌