‌نیشانه‌كانی توشبوونی منداڵ به‌ ئێسكه‌ نه‌رمه‌

وێستگە ستایل-

نەخۆشی ئێسکە نەرمە حاڵەتێکە کە بە پلەی یەکەم تووشی منداڵ دەبێت و بەهۆی کەمی ڤیتامین دی، کالیسیۆم، یان فۆسفاتەوە دروست دەبێت، کە پێویستن بۆ گەشەکردنی ئێسک بە شێوەیەکی تەندروست، دکتۆر حه‌یده‌ر پسپۆڕی نەخۆشیەکانی منداڵان له‌م بابه‌ته‌دا باوترین نیشانه‌كانی توشبوونی منداڵان به‌ ئێسكه‌ نه‌رمه‌ ده‌خاته‌ ڕوو.

لێرەدا چەند نیشانەیەک دەخەینەڕوو کە ڕەنگە ئاماژە بن بۆ ئێسکە نەرمە لە منداڵاندا:
1-دواکەوتنی گەشەکردن
2-شێواوی ئێسک بە تایبەت لە ئەژنۆ و سنگ
3-لاوازی ماسولکەکان
4-ئازاری ئێسک بە تایبەتی لە قاچەکاندا
5-دواکەوتنی دروستبوونی ددانەکان
6-شکانی ئێسک 
7- خراپی ئارەزووی خواردن


PM:09:19:02/04/2024


ئه‌م بابه‌ته 528 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌