پسپۆڕێك: هه‌تا 18 ساڵی دیكه مانگی ڕه‌مه‌زان ناكه‌وێته وه‌رزی هاوینه‌وه
وێستگە ستایل-
مانگی ڕه‌مه‌زان ئه‌مساڵ كه‌وتۆته مانگی 3 واته وه‌رزی به‌هار، ساڵانه مانگی ڕه‌مه‌زان 10 ڕۆژ ده‌چێته پێشه‌وه.
پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه كه‌ی مانگی ڕه‌مه‌زان ده‌كه‌وێته وه‌رزی هاوینه‌وه؟
زانای بواری گه‌ردوونی سعودی و پسپۆڕی گه‌ردونی "دكتۆر مقدم فقره" باسی له‌وه كردوه هه‌تا دوو ساڵی دیكه مانگی ڕه‌مه‌زان له وه‌رزی به‌هاردا كۆتایی دێت، پاش ئه‌وه‌ش ئه‌م مانگه بۆ ماوه‌ی 9 ساڵ له وه‌رزی زستاندا ده‌بێت و هه‌تا18 ساڵی دیكه ئه‌م مانگه ناكه‌وێته وه‌رزی هاوینه‌وه.
ئه‌م پسپۆڕه ده‌شڵێت" له‌ماوه‌ی 90 ڕۆژی داهاتوو پله‌كانی گه‌رما به‌رز ده‌بنه‌وه به‌دیاریكراوی له 5 وڵات ئه‌وانیش، سعودیه و عێراق و كوه‌یت و جه‌زائیر و لیبیا"ده‌بێت.
مانگی ڕه‌مه‌زان مانگێكی تایبه‌ت و پیرۆزه لای موسوڵمانان، ڕۆژووی مانگی ڕه‌مه‌زان چوارهه‌م ڕوكنی ئیسلامه و تیایدا موسوڵمانان خۆیان له خواردن و خواردنه‌وه و سێكس ده‌گرنه‌وه له بانگی به‌یانی هه‌تا بانگی ئێواره، ماوه‌ی 29 بۆ 30 ڕۆژه و پاش ئه‌وه به‌بۆنه‌ی به‌ڕۆژبوون له‌م مانگه‌دا 3 ڕۆژ ده‌كرێته جه‌ژن.
PM:04:42:28/03/2024
ئه‌م بابه‌ته 1276
جار خوێنراوهتهوه