دوباره كردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌یه‌ك واده‌كات هه‌ست به پیربوون بكه‌یت
وێستگە ستایل-
زاناكان له په‌یمانگای"كارۆلینسكا" له سوید ئاگای ده‌ده‌ن له زیانه‌كانی تێكچوونی خه‌و، چونكه ئه‌مه كار له ته‌مه‌نی مرۆڤ ده‌كات و واده‌كات هه‌ست به پیربوونی خۆت بكه‌یت به‌جۆرێك 10 ساڵ زیاتر پیرببیت به‌راورد به ته‌مه‌نی خۆت.
له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی به‌شداریان كردوه بۆماوه‌ی 30 ڕۆژ، ئه‌نجامه‌كان سه‌لماندویه‌تی یه‌ك ڕۆژ تێكچوونی خه‌و هۆكاره بۆ پیربوونی مرۆڤ به دوو مانگ و سێ هه‌فته، به‌جۆرێك ئه‌و كه‌سانه‌ی بۆ ماوه‌ی دوو شه‌و ته‌نها 4 كاتژمێر نوستوون ئه‌وه هه‌ستیان به گه‌وره‌بوونی خۆیان كردوه به 4 ساڵ به‌راورد به‌و كه‌سانه‌ی شه‌وانه 9 كاتژمێر نوستوون.
توێژه‌ره‌وه‌كان ده‌ڵێن" ئه‌و كه‌سانه‌ی خۆیان گه‌نجن هه‌ست به‌م گۆڕانكاریه ناكه‌ن به‌ڵام ئه‌وانه‌ی ته‌مه‌نیان له 30 ساڵ زیاتره به‌ته‌واوه‌تی هه‌ست به كاریگه‌ری كه‌مخه‌وی ده‌كه‌ن له‌سه‌ر ته‌مه‌نیان"
شێواز و خووی نوستن ڕۆڵی گرنگ ده‌بینێت له‌باره‌ی هه‌ستكردن به ته‌مه‌ن، ئه‌و كه‌سانه‌ش كه هه‌ستی گه‌نجێتیان تیادایه زیاتر ده‌ژین و خاوه‌نی ته‌ندروستیه‌كی مێشك و جه‌سته‌ی باشن و له‌ڕووی ده‌رونیه‌وه ئه‌رێنین به‌راورد به‌و كه‌سانه‌ی هه‌ست به پیربوونی خۆیان ده‌كه‌ن.
PM:09:26:27/03/2024
ئه‌م بابه‌ته 588
جار خوێنراوهتهوه