چاو شینه‌كان خاوه‌نی ئه‌م تایبه‌تمه‌نیده‌ن
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئاشكرای كردوه لە جیهاندا یه‌ك كه‌س له كۆی دە کەس چاوی شینە و لە کۆمەڵگە ئەوروپییەکانیشدا ئەم ڕێژەیە دەتوانێت بەرزبێتەوە بۆ سێ لە هەر چوار کەس.
زانایانی ئه‌نسرۆپۆلۆجیا لە بەریتانیا پێشبینی ئەوە دەکەن چاوی شین دەتوانێت لە بارودۆخی کەم ڕووناکیدا تایبه‌تمه‌ندیه‌كی جیاوازی هه‌بێت.
کیۆکۆ یاماگوچی و خوێندکارەکەی فایت ئێرین کەین لە زانکۆی لیڤەرپوول جۆن مۆریس ئەم باوەڕەیان هێنایە ئاراوە، پاش ئه‌وه‌ی توێژینه‌وه‌یان له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك خۆبه‌خش كرد به‌شێكیان چاویان شین و ئه‌وانی دیكه چاویان قاوەیی بووه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش دوو پشکنینی ٣٠ چرکەیییان ئەنجامدا لە ژێر لاوازی چڕی ڕووناکی.
دوای شیکردنەوەی ئەنجامەکان، بۆیان دەرکەوتوه چاو شینه‌كان توانیویانه ئەو هێمایانە بخوێننەوە کە لەسەر دیوارەکە کێشراون لە ژێر ڕووناکییەکی زۆر کەمتردا، بە بەراورد بە هاوتەمەنە چاو قاوەییەکانیان.
هەرچەندە ئەم توێژینەوەیە بە سەرەتایی و تاڕادەیەک بچووک دادەنرێت، بەڵام پشتگیری لەو تیۆرییە دەکات کە لە گۆڤاری زانستی "sciencealert"دا بڵاوکراوەتەوە تیایدا ئاماژه بۆ ئه‌وه كرابوو ئه‌و كه‌سانه‌ی بۆیه‌ی قوزه‌حی ناو چاویان كه‌مه خاوه‌نی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیه‌ن لە ژینگە کەم ڕووناکیەکاندا ده‌ژین.
PM:08:04:12/02/2024
ئه‌م بابه‌ته 1836
جار خوێنراوه‌ته‌وه