‌سێ هه‌ڵه‌ زیان به‌ جگه‌ر ده‌گه‌یه‌نێت

وێستگە ستایل-

به‌گوێره‌ی‌ ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ پزیشكه‌كان ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌ كردوه‌ ئه‌نجامدانی سێ هه‌ڵه‌ زیان به‌ ته‌ندروستی جگه‌ر ده‌گه‌یه‌نێت و وێرانی ده‌كات به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر زیادده‌ ڕه‌وی تیادا بكرێت.

1- زۆر خواردنی میوه‌:
یه‌كێك له‌و هه‌ڵانه‌ی‌ زیان به‌ جگه‌ر ده‌گه‌یه‌نێت زۆر خواردنی میوه‌یه‌، چونكه‌ له‌ میوه‌دا شه‌كری فركتۆز هه‌یه‌ و زۆر خواردنی ده‌بێته‌ هۆی دروستبوونی چه‌وری له‌سه‌ر جگه‌ر.

2-زۆر خواردنی ده‌رمان:
وه‌رگرتنی ده‌رمان و به‌كارهێنانی به‌ به‌رده‌وامی به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵیدا كه‌سه‌كه‌ هه‌ست به‌ نیشانه‌كانی ماندوێتی و له‌ده‌ستدانی ئاره‌زووی خواردن و ئازاری سك بكات ئه‌وه‌ باشتر وایه‌ ڕاوێژ به‌ پزیشك بكات و پشكنینی پێویستی بۆ بكرێت.

3-ته‌مه‌ڵی و كه‌م جوڵه‌ی‌:
ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ سروشتی ژیانیان چالاكی كه‌می تیادایه‌ چه‌وری له‌سه‌ر جگه‌ریان كۆ ده‌بێته‌وه‌ نه‌ك ته‌نها له‌ژێر پێستیان، بۆ ئه‌وه‌ش وه‌رزشكردن و چالاكی و جوڵه‌ی‌ جه‌سته‌ زۆر به‌سووده‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌گه‌ری توشبوون به‌م نه‌خۆشییه‌.


PM:05:11:12/02/2024


ئه‌م بابه‌ته 1988 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌