‌به‌وێنه‌.. بایدن تیشكی لێزه‌ر له‌ چاوی دێته‌ ده‌ره‌وه‌

وێستگە ستایل-

سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا"جۆ بایدن" وێنه‌یه‌كی جیاوازی له‌ هه‌ژماره‌كه‌ی‌ له‌ پێگه‌ی‌"ئێكس" بڵاوكردۆته‌وه‌ و تیایدا ده‌ركه‌وتوه‌ تیشكی لێزه‌ر له‌ چاویه‌وه‌ ده‌رچووه‌.

بایدن له‌سه‌ر ئه‌م وێنه‌یه‌ نوسیویه‌تی" به‌ته‌واوه‌تی وه‌ك ئه‌وه‌ی‌ پلانمان بۆ دانابوو"بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌م وێنه‌یه‌ و نوسینی ئه‌م ده‌ربڕینه‌ قسه‌ و باسی جیاوازی به‌دوای خۆیدا هێنا.

ڕاپۆرته‌ ڕۆژنامه‌وانیه‌كان و تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن ئامانجی بایدن له‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌م وێنه‌یه‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی‌ ئه‌و ڕاپۆرته‌ ڕۆژنامه‌وانیانه‌ بووه‌ كه‌ باسیان له‌وه‌ كردوه‌ ئه‌نجامی یاری"سوپه‌ر بۆل" فێڵی تیادا كراوه‌، له‌كاتێكدا یاریه‌كه‌ ڕووداوێكی گه‌وره‌ی‌ وه‌رزشی بووه‌ له‌ ئه‌مه‌ریكا ڕویدابێت و ڕۆژی دوو شه‌ممه‌ ئه‌نجامدراوه‌.

ئه‌وه‌ی بۆته‌ جێگه‌ی‌ قسه‌و باس ئه‌وه‌یه‌، یاریه‌كه‌ له‌نێوان تیپی" كنساس سیتی شیڤز و سان فرانسیسكۆ فۆرتی ناینرز ئه‌نجامدراوه‌، تیپی كنساس براوه‌ بووه‌ له‌ یاریه‌كه‌ و له‌ ناو یاریزانه‌كانیدا ترافیس كیلسی هه‌یه‌ كوڕه‌ هاورٍێ و خۆشه‌ویستی خانمه‌ گۆرانیبێژی ناودار تایلۆر سویفته‌ و به‌و هۆیه‌وه‌ سویفت له‌ یاریه‌كه‌ ئاماده‌ بووه‌"

ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن په‌یوه‌ندی هه‌یه‌ له‌نێوان سویفت و ئیداره‌ی‌ ئه‌مه‌ریكا، ئاماده‌بونیشی له‌و یاریه‌ ڕیكلامێكی هه‌ڵبژاردن بووه‌ بۆ جۆ بایدن سه‌رۆكی ئێستای ئه‌مه‌ریكا كه‌ بڕیار وایه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوو به‌شداربێت.




PM:04:54:12/02/2024


ئه‌م بابه‌ته 1860 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌