‌مرۆڤ ڕۆژانه‌ چه‌ند پێویستی به‌ ڤیتامین C هه‌یه‌؟

وێستگە ستایل-

له‌گه‌ڵ هاتنی وه‌رزی زستان نه‌خۆشییه‌كانی په‌تای وه‌رزی زیاد ده‌كات، هاوكات میوه‌ی‌ لاله‌نگی له‌ بازاڕه‌كان زۆر ده‌بێت، هه‌ندێك كه‌س ئه‌وه‌نده‌ ئاره‌زووی ئه‌م میوه‌یه‌ ده‌كه‌ن لایان ئاساییه‌ ئه‌گه‌ر یه‌ك كیلۆ بخۆن و هه‌ندێك به‌و هۆیه‌وه‌ توشی هه‌ستیاری ده‌بن.

دكتۆره‌ گالینا كۆتۆڤا پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی به‌رگری و هه‌ستیاری له‌ دیمانه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ pravda.ru  وتویه‌تی" نیشانه‌كانی هه‌ستیاری به‌گوێره‌ی‌ پله‌ی‌ هه‌ستیاری جه‌سته‌ی‌ كه‌سه‌كه‌ ده‌گۆڕێت، هه‌ندێك ته‌نها خورویه‌كی ساده‌ ده‌بێت له‌سه‌ر پێست یان ناو ده‌م یان چه‌ند ناوچه‌یه‌كی جه‌سته‌، هه‌ندێك حاڵه‌تیش كه‌سه‌كه‌ توشی ئاوسانی جه‌سته‌ و سووربوونه‌وه‌ی‌ پێست و قورسبوونی هه‌ناسه‌دان ده‌بێت.

ئه‌م پسپۆڕه‌ ده‌شڵێت" به‌هۆی خواردنی مزره‌مه‌نیه‌كانه‌وه‌ هه‌ندێكجار مرۆڤ چه‌ند نیشانه‌یه‌كی وه‌ك خوران و سوربوونه‌وه‌ له‌ته‌واوی جه‌سته‌یدا دروست ده‌بێت ته‌نانه‌ت پێستی سه‌ریش، هه‌ندێكجاریش گوێچكه‌ و په‌نجه‌ و لێو ده‌ئاوسێت"

سه‌باره‌ت به‌ وه‌رگرتنی ڤیتامین سی له‌ میوه‌ی‌ مزره‌مه‌نیه‌كان ئه‌م پسپۆڕه‌ هیچ بڕێكی دیاری نه‌كردوه‌ كه‌ پێویستی له‌ش به‌ ڤیتامین سی پڕ بكاته‌وه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ لای وایه‌ هه‌ر كه‌سێك به‌ وه‌رگرتنی ته‌واوی كاری خۆراكی ئه‌م ڤیتامینه‌ ده‌توانێت پێویستی جه‌سته‌ی‌ به‌ ڤیتامین سی دابین بكات.


PM:05:35:28/11/2023


ئه‌م بابه‌ته 960 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌