‌7 خاڵی گرنگ بۆ ئەو خانمانەی ئەیانەوێ لە داهاتوو دا ببن بە دایک

وێستگە ستایل-

ئاشکرایە تەندروستی دایک لەکاتی سکپڕی دا کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستی کۆرپەکەی، هەر بۆیە زۆر گرنگە ئەو خانمەی ئەیەوێت لەداهاتوودا دووگیان ببێت ،پێش ئەوەی دووگیان بێت ئەبێت هەوڵ بدات لەڕووی جەستە یی و دەروونی یەوە بەتەندروستی یەکی باشەوە بچێتە قۆناغی دووگیانی ،بۆ ئەوەی بەرهەمی سکپڕی یەکە دایک و کۆرپەیەکی تەندروست بن،دکتۆرە خێڵان پزیشكی نه‌خۆشییه‌كانی ژنان و منداڵبوون له‌م بابه‌ته‌دا گرنگترین زانیاری ده‌داته‌ ئه‌و خانمانه‌ی‌ مه‌به‌ستیانه‌ دوگیان ببن و ببنه‌ دایك .

گرنگتری خاڵەکان ئەمانەن:
1-هەوڵ بدە دووگیان بوونەکەت بە پلان بێت ،واتە پێش وەختە پلانی بۆ دابنێ و بە پێ ی باری خێزانەکەت و باری تەندروستی خۆت بەرنامە بۆ سکپڕی داهاتووت دابنێ.
2- بە نزیکی ٣مانگ پێش ئەوەی هەوڵی سکپڕی بدەی سەردانی پزیشکەکەت بکە ،بۆ وەرگرتنی ڕێنمای یەکان.
3- هەر نەخۆشی یەکی درێژ خایەنت هەیە وەک شەکرە ،فشاری خوێن،گەشکە،نەخۆشی دڵ، دەبێت کۆنتڕۆڵ بکرێن،پێش ئەوەی دووگیان بیت سەردانی پزیشکە کەت بکە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی، چونکە هەندێک جار پێویست دەکات گۆڕانکاری لە بڕ و جۆری دەرمانەکان بکرێت.
4- حەبی فۆلیک ئەسید بخۆ ،بەپێ ی ڕێنمایی پزیشک.
5- دوور بەکەوە لە مادەە زیان بەخشەکان وەک جگەرە ،کحول.
6- گەر کێشت زۆرە ،پێش ئەوەی سکپڕ بیت کێشت دابەزێنه و هەوڵ بدە خۆت ڕابێنیت لەسەر خواردنی تەندروست و وەرزش کردن ..
7-دوور بکەوە لە سترێس وفشاری دەروونی وبا باری دەروونیت جێگیر بێت.


PM:03:30:28/11/2023


ئه‌م بابه‌ته 664 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌