‌توێژینه‌وه‌یه‌ك: منداڵ له‌ سكی دایكیه‌وه‌ فێری زمانی دایكی ده‌بێت

وێستگە ستایل-

ئاشكرایه‌ كۆرپه‌ له‌ سكی دایكیدا ده‌نگی دایكی ده‌ناسێته‌وه‌ له‌ماوه‌ی‌ دووگیانیدا، به‌ڵام ئه‌م بونه‌وه‌ره‌ بچوكه‌ هه‌ر ئه‌و كاته‌ی‌ له‌ سكی دایكیدایه‌ زانیاری ته‌واو له‌باره‌ی‌ زمانی دایكی وه‌رده‌گرێت و كۆده‌كاته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ كاتێك هاته‌ دونیاوه‌ و گه‌وره‌ بوو به‌ ئاسانی فێری ببێت.

ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ كه‌ كۆمه‌ڵێك توێژه‌ر له‌ سه‌نته‌ری زانستی ده‌رونی له‌ زانكۆی بادۆڤا- ئیتاڵیا ئه‌نجامدراوه‌ و ئه‌نجامه‌كه‌ی‌ له‌ گۆڤاری (Science Advances) بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ تیایدا توێژینه‌وه‌ له‌سه‌ر 33 كۆرپه‌ ئه‌نجامدراوه‌ ته‌مه‌نیان 5 ڕۆژ بووه‌، له‌و ماوه‌یه‌شدا توانای چالاكی مێشكی كۆرپه‌ پێوانه‌ كراوه‌، پسپۆڕان گه‌یشتونه‌ته‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌ی‌ كۆرپه‌ هه‌ر ئه‌و كاته‌ی‌ له‌سكی دایكیدایه‌ ئه‌و زمانه‌ فێرده‌بێت  كه‌ دایكی قسه‌ی‌ پێده‌كات.

هه‌ستی بیستن له‌ كۆرپه‌دا له‌ هه‌فته‌ی‌ چوارده‌هه‌مه‌وه‌ گه‌شه‌ ده‌كات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ پسپۆڕان ڕێنمایی دایكان ده‌كه‌ن ئه‌و كاته‌ی‌ دووگیانن ڕۆژانه‌ له‌گه‌ڵ كۆرپه‌كه‌یان قسه‌ بكه‌ن و ناو به‌ناو میوزیكیان بۆ لێبده‌ن.


PM:07:00:27/11/2023


ئه‌م بابه‌ته 724 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌