‌گۆڕانكاری كه‌شوهه‌وا كار له‌ ته‌ندروستی ده‌كات؟

وێستگە ستایل-

وڵاتانی جیهان به‌یه‌كه‌وه‌ داوا ده‌كه‌ن به‌شێوه‌یه‌كی گونجاو مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ گۆڕانی كه‌شوهه‌وا بكرێت، ته‌واوی بابه‌ته‌كانی په‌یوه‌ست به‌گۆڕانی كه‌شوهه‌وا بڕیار وایه‌ هه‌فته‌ی‌ داهاتوو له‌ دوبه‌ی‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ وڵاتانی جیهانی"كۆپ 28" باسبكرێت.

به‌رز بوونه‌وه‌ی‌ پله‌كانی گه‌رما و خێرا بڵاوبوونه‌وه‌ی‌ په‌تا و نه‌خۆشییه‌ مه‌ترسیداره‌كان و مه‌ترسی ئه‌م گۆڕانكاریانه‌ له‌سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ واده‌كات له‌ چه‌ند ساڵی داهاتوو ملیۆنه‌ها مرۆڤ به‌هۆی بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌ گۆڕانی كه‌شوهه‌وا گیان له‌ده‌ست بده‌ن.

هه‌فته‌ی‌ ڕابردوو ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئاگایدا به‌ وڵاتانی جیهان هه‌تا پابه‌ندبن به‌و یاسایانه‌ی‌ دانراوه‌ ئه‌گه‌ر وانه‌بێت پله‌ی گه‌رمای زه‌وی 2.9 پله‌ به‌رز ده‌بێته‌وه‌ و ئه‌وه‌ش تێپه‌ڕده‌بێت له‌ ڕادده‌ی‌ ئاسای كه‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ نێوده‌وڵه‌تی دایناوه‌ و له‌م دۆخه‌شدا كه‌س نامێنێت به‌هۆی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا كاری تێنه‌كرابێت و زۆرینه‌ی‌ ئه‌وانه‌ی‌ به‌هۆی گۆڕانكاریه‌ ژینگه‌ییه‌كان زیانیان پێده‌گات منداڵ و ئافره‌ت و كه‌سانی به‌ته‌مه‌ن و ئه‌وانه‌ن كه‌ كۆچیان كردوه‌ و ئه‌وانه‌ی‌ له‌ وڵاته‌ هه‌ژاره‌كاندا ده‌ژین.

بڕیار وایه‌ یه‌كی مانگی 12 یه‌كه‌مین ڕۆژی ده‌ستپێكی كۆنگره‌ی‌ كۆپ 28 بێت له‌ وڵاتی دوبه‌ی‌ تیایدا چه‌ند وڵاتێكی جیهانی به‌یه‌كه‌وه‌ كۆده‌بنه‌وه‌ له‌سه‌ر پرسی گۆڕانكارییه‌ ژینگه‌ییه‌كان.


PM:06:59:27/11/2023


ئه‌م بابه‌ته 532 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌