‌قه‌باره‌ی‌ مه‌مك په‌یوه‌ندی هه‌یه‌ به‌ ئه‌گه‌ری توشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌ی‌ سنگ؟

وێستگە ستایل-

دكتۆر ئه‌لیكسه‌نده‌ر میاسنیكۆڤ داوا ده‌كات خانمان باوه‌ڕ به‌و بابه‌ته‌ نه‌كه‌ن كه‌ ده‌وترێت" ئه‌و ئافره‌تانه‌ی‌ قه‌باره‌ی‌ سنگیان گه‌وره‌یه‌ ئه‌گه‌ری توشبوونیان به‌ شێرپه‌نجه‌ی‌ مه‌مك زیاتره‌"

میاسنیكۆڤ ده‌ڵێت" هیچ په‌یوه‌ندیه‌ك نییه‌ له‌نێوان قه‌باره‌ی‌ مه‌مك و مه‌ترسی توشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌ی‌ مه‌مك، چونكه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ ڕاست بوایه‌ ئه‌وه‌ پیاوان به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك توشی شێرپه‌نجه‌ی‌ مه‌مك نه‌ده‌بوون، ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ %2 ی توشبووانی شێرپه‌نجه‌ی‌ مه‌مك له‌ پیاواندا تۆمار ده‌كرێت"

به‌ڵام ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ قه‌باره‌ی‌ مه‌مكیان گه‌وره‌یه‌ له‌كاتی پشكنین به‌ ته‌واوه‌تی وه‌ره‌مه‌ شێرپه‌نجه‌ییه‌كه‌یان ده‌رناكه‌وێت به‌راورد به‌و كه‌سانه‌ی‌ قه‌باره‌ی‌ سنگیان بچووكه‌ ئاسانتر پشكنینه‌كانیان ده‌رئه‌نجامی دروست ده‌دات"

ئه‌م پزیشكه‌ ده‌شڵێت" ئه‌و ئافره‌تانه‌ی‌ باڵایان له‌ 173سانتیمه‌تر به‌رزتره‌ ئه‌وه‌ مه‌ترسی توشبوونیان به‌ شێرپه‌نجه‌ی‌ مه‌مك زۆر زیاتر ده‌بێت و ئه‌گه‌ری زۆره‌ هۆكاره‌كه‌ گۆڕانی هۆرمۆنه‌كان بێت"


PM:12:13:20/11/2023


ئه‌م بابه‌ته 4696 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌