پێنج مانگ پاش توشبوون به كۆرۆنا چه‌ند ئه‌ندامێكی جه‌سته مه‌ترسیان له‌سه‌ر ده‌بێت
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئاشكرای كردوه سێ به‌شی توشبووان به ڤایرۆسی كۆرۆنا 5 مانگ پاش نه‌خۆشییه‌كه چه‌ند ئه‌ندامێكی جه‌سته‌یان ڕوبه‌ڕوی مه‌ترسی ده‌بێته‌وه.
پشكنینه‌كان ده‌ریخستوه له‌ناو توشبووانی كۆرۆنا 5 مانگ پاش نه‌خۆشییه‌كه‌یان " سی و گورچیله و مێشك یان زیانی به‌ركه‌وتوه "
دكتۆره پیتی ڕامان كه سه‌رۆكی تیمی توێژینه‌وه‌كه‌یه ده‌ڵێت" ئه‌و كه‌سانه‌ی دوو ئه‌ندامی له‌شیان پاش كۆرۆنا زیانی به‌رده‌كه‌وێت ئه‌وه 4 جار زیاتر له كه‌سانی ئاسایی مه‌ترسی تێكچوونی مێشك و تێكچوونی توندی ئه‌ندامه‌كانی دیكه‌ی جه‌سته‌یان ده‌بێت.
مارگریت ئۆهارا یه‌كێكه له ئه‌ندامه‌كانی ڕێكخراوی " Long Covid Suppor" ده‌ڵێت" ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كه جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه ڤایرۆسی كۆرۆنا زیان به ئه‌ندامه‌كانی له‌ش و سیستمی جه‌سته‌ی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت، زیانی درێژ خایه‌ن به ته‌ندروستی تاك ده‌گه‌یه‌نێت"
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه هانده‌رێك ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی پسپۆڕان له توێژینه‌وه‌كانی داهاتودا كاریگه‌ری درێژخایه‌نی كۆڤید له‌سه‌ر سییه‌كان و مێشك و گورچیله و ته‌ندروستی مێشك ئاشكرا بكه‌ن.
PM:12:56:23/09/2023
ئه‌م بابه‌ته 5180
جار خوێنراوهتهوه