‌ئەم هۆکارانە راستەوخۆ کار لە گەشەی باڵای منداڵ دەکەن

وێستگە ستایل-

دوای لەدایکبوون باڵای ئاسایی منداڵی ساوا 50 سم ە کە لە ساڵی یەکەم 25 سم زیاد دەکات و پاشان ساڵانە تاکو تەمەنی باڵغبوون بە بڕێکی دیاریکراو زیاد دەکات، ‎دكتۆره‌ ئه‌مینه‌ پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان له‌م بابه‌ته‌دا هۆكاره‌كان ده‌خاته‌ ڕوو.

ئه‌م پزیشكه‌ ده‌ڵێت"زۆر هۆکار هەیە کار لە گەشەی باڵای منداڵ دەکەن، بۆ ئەوەی منداڵ گەشەی باڵای زیاد بکات پێویستە چەند ڕێنماییەک جێبەجێ بکرێت"

1-خەوی تەندروست:واتە منداڵ كاتژمێر 8:30 بۆ 9:30 شەو لە جێگای بێت، کەم خەوی کاریگەری لاوەکی لە سەر هۆرمۆنی گەشە هەیە.
2-خواردنی تەندروست:کە لە پاش لە دایکبوون دەست پێ دەکات و پێویستە خواردن منداڵ جۆراوجۆر بیت و لە پڕۆتین،کاربۆهایدراد،ڤیتامین و کانزاکان پێک هاتبێت بە رێژەی دیاریکراو.
3-وەرزش کردن:بۆ نموونە خۆهەڵواسین،مەلە کردن،غاردان،..هەموو جووڵەیەک لە منداڵ هانی هۆرمۆنی گەشە دەدات
دایک و باوکانی بەرێز،هەموو منداڵێک 6 مانگ-1ساڵ جارێک پێویستە لە لایەن پزیشکی منداڵان ببینرێت بۆ دڵنیابوون لە گەشەی تەندروستی منداڵ، بە داخەوە ڕۆژانە منداڵ دەبینین گەشەی وەستاوە یان کاتێکی زۆر کەمی ماوە و ناتوانرێ چارەسەری پێویستی بۆ بەکار بێت.


PM:08:32:21/09/2023


ئه‌م بابه‌ته 1712 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌