به‌هۆی خۆشه‌ویستی كچه‌كه‌یه‌وه باوكێك ناوی چووه كتێبی گینسه‌وه
وێستگە ستایل-
مارك ئیڤانس پیاوێكی به‌ڕه‌گه‌ز به‌ریتانیه به‌هۆی خۆشه‌ویستی زۆری بۆ كچه‌كه‌ی ناوی چووه كتێبی گینس بۆ ژماره پێوانه‌ییه‌كان چونكه 667 جار ناوی كچه‌كه‌ی به تاتۆ له‌سه‌ر پشتی نوسیوه.
ئیڤانز پێشتر ساڵی 2017 ناوی چووه كتێبی گینس بۆ ژماره پێوانه‌ییه‌كان پاش ئه‌وه‌ی 267 جار ناوی كچه‌كه‌ی له‌سه‌ر پشتی نوسی، به‌ڵام ساڵی 2020 ئه‌م نازناوه‌ی له‌ده‌ستدا پاش ئه‌وه‌ی كچێكی ته‌مه‌ن 27 ساڵ ناوی خۆی 300 جار له‌سه‌ر پشتی به تاتۆ نوسی، بۆ ئه‌وه‌ی ئیڤانز دوباره نازناوه‌كه به‌ده‌ست بهێنێته‌وه 400 جار ناوی كچه‌كه‌ی له‌سه‌ر ڕانی نوسیوه، هه‌ر قاچێكی 200 كۆمێنتی نوسیوه.
باوكی ئه‌م منداڵه ده‌ڵێت" ئه‌مساڵ بۆ یادی له‌دایكبوونی كچه‌كه‌م بڕیارمدا ئه‌م كاره بكه‌م و دوباره ژماره‌ی پێوانه‌ی بشكێنم"
PM:02:12:19/09/2023
ئه‌م بابه‌ته 540
جار خوێنراوهتهوه