‌پسپۆڕێكی خۆراك: خواردنه‌وه‌ ووزه‌ به‌خشه‌كان مه‌خۆنه‌وه‌

وێستگە ستایل-

پسپۆڕی ڕوسی له‌ بواری خۆراك" ئه‌ناستازیا كۆندۆرۆڤا" هۆشداری ده‌داته‌ هاوڵاتیان له‌ خواردنه‌وه‌ی‌ ووزه‌ به‌خشه‌كان، ده‌بێته‌ هۆی چرچ بوونی پێست و پیربوونی.

ئه‌م پسپۆڕه‌ ده‌ڵێت" له‌ خواردنه‌وه‌ ووزه‌ به‌خشه‌كاندا مادده‌ی‌ زیان به‌خش و مه‌ترسیدار هه‌یه‌ و شه‌كر یه‌كێكه‌ له‌و پێكهاتانه‌ی‌ ده‌بێته‌ هۆی چرچ بوونی پێست.

بێجگه‌ له‌ شه‌كر، كافاین له‌ پێكهاته‌ی‌ ئه‌م خواردنه‌وه‌یه‌دا هه‌یه‌ ده‌بێته‌ هۆی وشكبوونه‌وه‌ی‌ پێست، زۆرجار خواردنه‌وه‌ ووزه‌ به‌خشه‌كان زۆرجار ده‌بێته‌ هۆی توشبوون به‌ هه‌ستیاری پێست.

پێشتر ڕاپۆرتێكی پزیشكی كه‌ "KP.RU" ی ڕوسی بڵاویكردۆته‌وه‌ تیایدا هاتووه‌" به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر خواردنه‌وه‌ ووزه‌ به‌خشه‌كان كارده‌كاته‌ سه‌ر كۆئه‌ندامی ده‌مار و دڵ و ملوله‌كانی خوێن، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك پاش وه‌رزشكردن نابێت خواردنه‌وه‌ ووزه‌ به‌خشه‌كان بخورێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ پێست وشك نه‌بێته‌وه‌، كاریگه‌ریه‌ زیان به‌خشه‌كانی خواردنه‌وه‌ گازیه‌كان له‌ كه‌شوهه‌وای گه‌رم زیاتر ده‌رده‌كه‌وێت به‌روارد به‌ كه‌شوهه‌وای سارد"


PM:12:07:19/09/2023


ئه‌م بابه‌ته 1272 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌