‌ئه‌فه‌ریقا: به‌هۆی خواردنه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك منداڵ گیانیان له‌ده‌ستدا

وێستگە ستایل-

نه‌خۆشییه‌كی نامۆ بووه‌ هۆی گیان له‌ده‌ستدانی 7 منداڵ و مانه‌وه‌ی‌ 59  منداڵی دیكه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شاری" بواكیه‌" له‌ ناوه‌ندی كۆتیڤوار .

به‌گوێره‌ی‌ ئه‌و ڕاپۆرته‌ی‌ ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویكردۆته‌وه‌ تیایدا هاتووه‌"له‌ ئێستادا 7 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و 59 كه‌سی دیكه‌ پاش توشبوونیان به‌م نه‌خۆشییه‌ نامۆیه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ ماونه‌ته‌وه‌ و زۆرینه‌یان منداڵ و هه‌رزه‌كارن ئه‌وانه‌ی‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ ته‌مه‌نیان له‌نێوان 5-12 ساڵدایه‌ و پێشبینی ده‌كه‌ن هۆكاره‌كه‌ی‌ خواردنی ژه‌مێكی پیشبوو بوبێت به‌ به‌كتریا"

دایكی یه‌كێك له‌و منداڵانه‌ی‌ گیانی له‌ده‌ستداوه‌ باس له‌وه‌ ده‌كات له‌ ده‌ره‌وه‌ ژه‌مێك خواردنی بۆ كڕیوه‌ و پاش ئه‌وه‌ی‌ منداڵه‌كه‌ی‌ خواردویه‌تی توشی سكچوون و ڕشانه‌وه‌ بووه‌ و گه‌یاندویه‌تیه‌ نه‌خۆشخانه‌ گیانی له‌ده‌ستداوه‌.

پێشتر له‌ هه‌مان ناوچه‌ سزای دوو كه‌س به‌ 5 ساڵ زیندانی درا كه‌ خاوه‌نی چێشتخانه‌یه‌ك بوون به‌هۆی ئه‌وه‌ی‌ خواردنه‌كه‌یان به‌ به‌كتریای "كلۆستریدیۆم" پیس بووه‌ 16 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.


AM:11:07:19/09/2023


ئه‌م بابه‌ته 496 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌