‌ناسا: ده‌توانین له‌سه‌ر مه‌ریخ ئۆكسجین به‌رهه‌م بهێنین

وێستگە ستایل-

ئاژانسی تایبه‌ت به‌ بۆشای ئاسمان" ناسا" ئاشكرای كردوه‌ ده‌توانێت ئۆكسجین به‌رهه‌م بهێنێت له‌ به‌رگی هه‌وای هه‌ساره‌ی‌ مه‌ریخ كه‌ بۆ هه‌ناسه‌دان به‌كاربهێندرێت.

به‌گوێره‌ی‌ ئه‌و ڕاپۆرته‌ی‌ پێگه‌ی‌" ساینس ئه‌لێرت" بڵاویكردۆته‌وه‌ تیایدا هاتووه‌ ناسا له‌ڕێی كه‌شتی ئاسمانی" بیرسیڤیرانس" توانیویه‌تی وردیله‌ی‌ هه‌وای سه‌ر هه‌ساره‌ی‌ مه‌ریخ تێكبشكێنێت و بیگۆڕێت به‌ گه‌ردیله‌ی‌ جێگیری ئۆكسجین.

بامیلا میلۆری جێگری به‌ڕێوبه‌ری ئاژانسی ناسا ده‌ڵێت" زۆر جێگه‌ی‌ سه‌رنجه‌ بتوانین ئۆكسجین له‌به‌رگه‌ی‌ هه‌وای هه‌ساره‌ی‌ مه‌ریخ دروستبكه‌ین به‌جۆرێك مرۆڤ بتوانێت هه‌ناسه‌ی‌ پێبدات، هاوكارێكی زۆر باش ده‌بێت بۆ ئه‌و تیمه‌ كه‌شتیوانیانه‌ی‌ ده‌چنه‌ سه‌ر ئه‌م هه‌ساره‌یه‌"

به‌گوێره‌ی‌ ڕاپۆرتێكی ئاژانسی ڕۆیته‌رز"تا ئێستا 16 تاقیكردنه‌وه‌ی‌ جیاواز ئه‌نجامدراوه‌ بۆ به‌رهه‌مهێنانی 122 گرام ئۆكسجین، یارمه‌تیده‌ری مانه‌وه‌ی‌ مرۆڤ ده‌بێت له‌ ژیاندا بۆ ماوه‌ی‌ 4 كاتژمێر، ته‌كنیكی كاره‌كه‌ش به‌كارهێنانی گه‌رمی به‌هێزه‌ بۆ جیاكردنه‌وه‌ی‌ گه‌ردیله‌كانی ئۆكسجین له‌ گازی دووه‌م ئۆكسیدی كاربۆن كه‌ %95 ی به‌رگه‌ هه‌وای هه‌ساره‌ی‌ مه‌ریخ پێكده‌هێنێت و %5 ه‌كه‌ی‌ دیكه‌ی‌ هه‌وای ئه‌م هه‌ساره‌یه‌ گازی نایترۆجین و ئه‌رگۆنه‌ و ئۆكسجین به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر كه‌م له‌سه‌ر ئه‌م هه‌ساره‌یه‌ هه‌یه‌.

ناسا ده‌ڵێت" نیشتنه‌وه‌ی‌ چوار كارمه‌ندی بۆشایی ئاسمان له‌سه‌ر ڕوی مه‌ریخ پێویستی به‌ 7 تۆن له‌ ووزه‌ هه‌یه‌ بۆ كاركردنی موشكه‌كه‌ و 25 تۆن ئۆكجینیشیان پێویست ده‌بێت.


AM:10:39:18/09/2023


ئه‌م بابه‌ته 836 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌