‌5 هه‌ڵه‌ زیان به‌ جگه‌ر ده‌گه‌یه‌نێت

وێستگە ستایل-

جگه‌ر یه‌كێكه‌ له‌و ئه‌ندامانه‌ی‌ جه‌سته‌ی‌ مرۆڤ توانای نوێكردنه‌وه‌ی‌ خانه‌كانی هه‌یه‌، به‌ڵام ئه‌م نوێ بونه‌وه‌یه‌ سنورداره‌، دكتۆره‌ ناتالیا پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی جگه‌ر و پسپۆڕی خۆراك تایبه‌ت به‌ "Gazeta.Ru" ئه‌و هۆكارانه‌ی‌ خستۆته‌ ڕوو زیان به‌ جگه‌ر ده‌گه‌یه‌نن و وێرانی ده‌كه‌ن.

1- كێشی زیادده‌:
قه‌ڵه‌وی و كێشی زیادده‌ هۆكاری توشبوونه‌ به‌ نه‌خۆشی شه‌كره‌ و دڵ و ملوله‌كانی خوێن، ئه‌و چه‌وره‌یه‌ی‌ له‌سه‌ر جگه‌ر ده‌نیشێت ده‌بێته‌ هۆی شیبوونه‌وه‌ی‌ خانه‌كانی.

2- به‌كارهێنانی ده‌رمان و ته‌واوكه‌ری خۆراكی: 
ته‌واوكه‌ی‌ری خۆراكی و ڤیتامینه‌كان كاتێك به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ڕه‌مه‌كی به‌كاردێن زیانیان هه‌یه‌، ته‌نانه‌ت به‌رده‌وام به‌كارهێنانی ده‌رمانی ئازارشكێن ده‌بێته‌ هۆی توشبوون به‌ هه‌وكردن و ژه‌هراوی بوونی جگه‌ر.

3- خواردنه‌وه‌ی‌ مه‌ی:
هیچ بڕێك له‌ مه‌ی‌ نییه‌ خواردنه‌وه‌ی‌ سه‌لامه‌ت و بێ زیان بێت، به‌رده‌وام خواردنه‌وه‌ی‌ مه‌ی‌ ده‌بێته‌ هۆی توشبوون به‌ نه‌خۆشییه‌كانی جگه‌ر و به‌ شیبوونه‌وه‌ی‌ خانه‌كانی جگه‌ر كۆتایی دێت.

4-خواردنی چه‌ور:
خواردنی ئه‌و خۆراكانه‌ی‌ چه‌وریان زۆر تیادایه‌ ئاستی كۆلیسترۆڵی زیانبه‌خشی خوێن به‌رز ده‌كه‌نه‌وه‌ و مه‌ترسی توشبوون به‌ نه‌خۆشییه‌كانی جگه‌ر و دڵ زیاد ده‌كه‌ن، چونكه‌ به‌رز بونه‌وه‌ی‌ ئاستی فركتۆز له‌ خوێندا ده‌بێته‌ هۆی توشبوون به‌ نه‌خۆشی چه‌وری جگه‌ر ناكحولی.

5-به‌كتریای گه‌ده‌:
له‌حاڵه‌ته‌كانی به‌كارهێنانی نادروستی ده‌رمانی دژه‌ هه‌وكردنه‌كان و خواردنی خۆراكی ناته‌ندروست و كه‌می ڕیشاڵ له‌ ژه‌مه‌ خواردنه‌كان واده‌كات كه‌سه‌كه‌ توشی نه‌خۆشی جگه‌ر ببێت.


AM:10:25:18/09/2023


ئه‌م بابه‌ته 4472 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌