چۆن منداڵێکی فرەجۆڵەی کەمی تەرکیز_ADHD بناسینەوە؟
وێستگە ستایل-
نهخۆشی فرهجوڵهی كهمی تهركیز یهكێكه له نهخۆشییه دهرونییهكان منداڵان توشی دهبن، شانۆ عارف ڕێنمایی کاری پەروەردەیی لهم بابهتهدا نیشانهكانی ئهم حاڵهته دهخاته ڕوو بۆ ئهوهی دایكان و باوكان زیاتر زانیاریان لهبارهیهوه ههبێت.
سێ جۆری هەیە ئەم نەخۆشیە
- فرەجوڵەی بێ تەرکیز
-فرەجوڵەی بە تەرکیز
-نەجوڵەی هەیە، نە تەرکیز ADD
1-پێش 2 ساڵ:
قیژاندن، بێ ئارامی، هاوارکردن، گریان، توڕەبوون، شت فڕێدان، گازگرتن، ناڕێکی خەوو خۆراک و ڕەفتار، زیان گەیاندن بە کەسانی تر.
2-تەمەنی 3 بۆ 5 ساڵ:
کێشەی ڕەفتاری، نەگونجان، توڕەیی، کاری بێ بیرکردنەوە، درەنگ فێربوون، ڕەفتاری پرمەترسی، زیان گەیاندن بەخۆیی و دەوروبەری.
3-تەمەنی 6 تا 8 ساڵ:
کێشە لە قسەکردندا، زمان گرتن، یاسا شکێنی، بێ توانایی لە سەرەگرتندا، بێ گوێیی، کێشەی فێربوون، نەگونجان لەگەڵ هاوڕێکانی، کەمی زاکیرە، شت بیرچونەوە، جێهێشتنی شتەکانی.
4-تەمەنی 9 تا 12 ساڵ:
دەرنەچون لە وانەکانی قوتابخانە، بیری کۆ نیە، تەرکیزی دەڕوات، درەنگ فێربون، توانای تەواو کردنی کارەکانی نیە، بێ ئارام و مەشغوڵ، توانای کۆنتڕۆڵکردنی خودو خۆشەویستی خودی خۆی کەمە، توانای کاری گروپی نیە.
1-پێویستە بوترێت زۆربەی منداڵی فرەجوڵە عاتفین، هەندێکجاریش بیرکردنەوەی نالۆجیکیان هەیە، زۆربەیان تا تەمەنی هەرزەکاری جوڵەیان زۆرە، بەڵام هەندێکی کەمیان تا کۆتایی تەمەن لەگەڵیان دەمێنێتەوە.
2-ئەم کەسانە پێویستیان بەوەیە لێیان تێبگەین، بە سۆزو خۆشەویستی کۆنتڕۆلیان بکەین، نەک بەتوندوتیژی، چونکە بە لێدان دەبن بە شەڕانگێر.
PM:03:46:08/06/2023
ئهم بابهته 2484
جار خوێنراوهتهوه